نوچه نێت
ژوورى ئۆپراسیۆنه‌كانى هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك بڕیارى نوێى ده‌ركرد، به ئامانجى ئه‌وه‌ى ته‌شه‌نه‌كردنى كۆرۆنا سنووردار بكات، به‌گوێره‌ى بڕیاره‌كان چه‌ند شوێنێك داده‌خرێن و رێكارییه‌كان و چاودێریى له سه‌ریان توندتر ده‌كرێت.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ژوورى ئۆپراسیۆنه‌كانى هه‌ولێر دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كۆمه‌ڵێك بڕیارى ده‌ركرد، بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بارودۆخى ئه‌مڕۆى په‌تاى كۆڕۆنا بگونجێ و رێگه نه‌دات زیاتر نه‌خۆشییه‌كه ته‌شه‌نه بكات.
سه‌باره‌ت به‌و شوێنانه‌ى كه داده‌خرێن له بڕیاره‌كان به‌مشێوه‌یه باسكراون:
یه‌كه‌م: هه‌ندێك شوێن داده‌خرێن (هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگ گێران، هۆڵه‌كانی بووك گواستنه‌وه، ئاهەنگی دەرچووانی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگا ئەهلی و حکومییەکان، سەرجەم چالاکی خولە وەرزشییەکان، هه‌موو جۆرە گردبوونەوە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەیەک).
دووه‌م: هه‌ندێك شوێنى تر نابێت دواى 12 شه‌و بكرێنه‌وه وه‌ك :یانه‌ی شه‌وانه، نێرگه‌له‌كێشان، یانه‌كانی مه‌ی خواردنه‌وه (بار)، موزیك لایڤ، ئاهه‌نگی شه‌وانەی یانەکان
سێیه‌م: پرسەدانان لە(هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت)،مەراسیمی سەرقەبران بەداخراوی دەمێنیتەوە، بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەک بەرپرسیارن، هەرکەسێک پابەندنەبێت، رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەبێتەوە.