نوچه‌نێت
وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا رایگه‌یاند، له هێرشێكى ئاسمانى هێزه‌كانى توركیا بۆسه‌ر پێگه‌كانى په‌كه‌كه له چیاى گارا سێ چه‌كدارى په‌كه‌كه‌ى كوشتووه.
ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا كوژرانى سێ چه‌كدارى په‌كه‌كه‌ى راگه‌یاندووه.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا روونى كردووه‌ته‌وه، كوژرانى ئه‌و چه‌كدارانه له هێرشێكى ئاسمانى بووه و له چیاى گارا. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه له هه‌ڵمه‌ته‌كانى بۆ سه‌ر پێگه‌كانى په‌كه‌كه له ناو خاكى توركیا و سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ماوه‌ى چه‌ندان ساڵه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ناڕه‌زایى له‌به‌رامبه‌ر شه‌ڕى په‌كه‌كه و هێزه‌كانى توركیا له سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕیوه، چونكه ئه‌و جۆره شه‌ڕانه زیانێكى زۆرى گیانى و مادییان له هه‌رێمى كوردستان داوه.