نوچه نێت
په‌رله‌مانى كوردستان له ماڵپه‌ڕى فه‌رمى خۆى به‌رنامه‌ى كارى خۆى بۆ دانیشتنى رۆژى سێشه‌م بڵاوكرده‌وه كه له ته‌وه‌ری سێیه‌مدا تاوتوێى بابه‌تى “پرساندنى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت” ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 25ى تشرینى یه‌كه‌م، ماڵپه‌ڕى په‌رله‌مانى كوردستان به‌رنامه‌ى كارى خۆى بۆ دانیشتنى ژماره‌ى نۆى خولى پاریز بڵاوكرده‌وه كه رۆژى سێیه‌مى داهاتوو 27ى تشرینى یه‌كه‌م به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌رنامه‌ى كارى په‌رله‌مان له سێ ته‌وه‌ر پێكهاتووه له ته‌وه‌رى سێیه‌م هاتووه: گفتوگۆی پرساندن و وه‌ڵامه‌كانی به‌رێزان (سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) و (جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) و (وه‌زیری دارایی و ئابووری)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (70، 71، 73) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
پێشتر 23 په‌رله‌مانتار واژۆیان له‌سه‌ر داوای پرساندنى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێم كردبوو، دواتر سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر داواى خۆى وتارێكى له په‌رله‌مان پێشكه‌ش كرد و وێراى ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى زۆربه‌ى پرسیاره‌كانى په‌رله‌مانتارانى داوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتارانه مكوڕن له‌سه‌ر داواكه‌ى خۆیان.
ده‌قى به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان:
