نوچه‌نێت
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ پێشوازى كرد له هانس ئاكه‌ربووم، كونسوڵى گشتى هۆڵه‌ندا له هه‌رێمى كوردستان و له دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كوردستان خواستى ئه‌وه‌ى هه‌یه په‌یوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا به‌هێز بكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 25ى تشرینى یه‌كه‌م، له هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له هانس ئاكه‌ربووم كونسوڵى گشتى هۆڵه‌ندا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له دیداره‌كه‌دا دووپات له‌سه‌ر به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێمى كوردستان و هۆڵه‌ندا كرایه‌وه.
ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له هه‌واڵێكدا ناوه‌ڕۆكى گفتوگۆى نێچیرڤان بارزانى و كونسوڵى گشتى هۆڵه‌نداى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٥/١٠/٢٠٢٠ بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز هانس ئاکەربووم، کونسولى گشتیى هۆڵەندا لە هەرێمى کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و هۆڵەندا و برەودان بە بوارەکانى هاریکاریى نێوان هەردوولا، هاریکاریى کەرتى تایبەتى هۆڵەندى و هەرێمى کوردستان بەتایبەتى لە بوارى کشتوکاڵیدا، ئامادەیى و چالاکیى ڕەوەندى کوردستان لە هۆڵەندا، دۆخى هەرێمى کوردستان و عێراق، مەترسییەکانى تیرۆر، پەتاى کۆڤید_١٩ و دۆخى ناوچەکە بەگشتى، تاوتوێ کرا.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى خواستى هەرێمى کوردستانى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ هۆڵەندا دووپات کردەوە و ئاماژەى بەوە دا کە هەرێمى کوردستان بەتایبەتى لە بوارى کشتوکاڵى و خوێندنى زانکۆییى ئەو بوارەدا، دەتوانێت سوود لە ئەزموونى سەرکەوتووى هۆڵەندا بۆ بەرەوپێشبردنى کەرتى کشتوکاڵ ببینێت و دەرفەت و زەمینەیەکى باشى پێشخستنى کشتوکاڵ لە هەرێمى کوردستان هەیە کە دەکرێت کەرتى تایبەتى هۆڵەندى سەرمایەگوزارى تێدا بکات.
لاى خۆیەوە بەڕێز کونسولى گشتیى هۆڵەندا لە هەرێمى کوردستان وێڕاى ده‌ربڕینی خۆشحاڵى بە کارى هاوبەش و هاریکاریى لەگەڵ هەرێمى کوردستان لە بوارە جیاکاندا، باسى لە هاریکاریى کەرتى گشتى و تایبەتى هۆڵەندى لەگەڵ هەرێمى کوردستان بەتایبەتى لە بوارى کشتوکاڵیدا کرد و هەموو پشتگیرییەکى وڵاتەکەى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان دووپات کردەوە.
هاوکارى و هەماهەنگیى هۆڵەندا لەگەڵ هەرێمى کوردستان لە بوارەکانى جێبەجێکردنى چاکسازى و مەشق و ڕاهێنانى پێشمەرگەدا، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا، پێشهاتەکانى شەڕى تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەى داعش، چەند تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوون.