ئه‌سعه‌د مورادى، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
وێراى ئه‌وه‌ى حزبه كوردستانییه‌كان پێشبینى مه‌ترسى كه‌مبوونه‌وه‌ى كورسییه‌كانى كورد ده‌كه‌ن له په‌رله‌مانى عێراق، به‌ڵام به‌گوێره‌ى لێدوانه‌كانیان بۆ نوچه‌نێت هیچ یه‌كێك له‌و حزبانه ئاماده‌كاریی ئه‌وتۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه نه‌كردووه به پاساوى ئه‌وه‌ى هێشتا هه‌ندێك بابه‌تى په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردن له په‌رله‌مان یه‌كلایى نه‌كراونه‌ته‌وه و “زووه”.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه له‌سه‌ر ئاستى حزبى له هه‌ڵبژاردنى رابردوو زۆرترین كورسى به‌ده‌ست هێناوه و 25 كورسى له په‌رله‌مانى عێراق هه‌یه، تا ئێستا هیچ ئاماده‌كارییه‌كى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته نه‌كردووه.
خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسى مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردنى پارتى له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت گوتى، “جارێ دیار نییە یاسای هەڵبژاردنی عێراق چ گۆڕانکارییەکی تێدا دەکرێت بۆیە ئامادەکاریمان نەکردووە”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بۆ كورسییه‌كانى كورد پێشبینى چى ده‌كرێت خه‌سرۆ گۆران دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، تا كێشه‌كان یه‌كلایى نه‌بێته‌وه ئه‌و ئه‌وان هیچ روونكردنه‌وه و پێشبینییان بۆ هه‌ڵبژاردن یان دواخستنى هه‌ڵبژادن نییه.
هه‌ژار محه‌مه‌د تۆفیق به‌رپرسى نووسینگه‌ى هه‌ڵبژاردن له مه‌ڵبه‌ندى سێى یه‌كێتى به هه‌مان شێوه باسى له‌وه كرد، بابه‌تى خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردن په‌یوه‌ندى به‌و مشتومڕانه هه‌یه كه له به‌غدا له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت. سه‌باره‌ت به گرنگى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ كورد گوتى، ” گرنگ نییە لە هەرێمی کوردستان کام لایەن کورسی زیاتر دەهێنێتەوە بەڵام گرنگ ئەوەیە لە ناوچە کێشە لەسەرەکان لەبەرانبەر نەتەوەکانی دیکە کورسی بۆ کورد دەستەبەر بکرێت”.
سه‌باره‌ت به پێشبینى ئه‌وان بۆ كورسییه‌كانى كورد له په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كێتى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى شێوازى دابه‌شكردنى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن گۆڕاوه، ناتوانن پێشبینى بكه‌ن.
له‌ریزى حزبه كوردستانییه‌كان، یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له دواى پارتى له پله‌ى دووه‌م دێت و 17 كورسى له په‌رله‌مانى عێراق هه‌یه.
به پێچه‌وانه‌ى پارتى و یه‌كێتى، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ڵێ ئێمه له چه‌ندان رووه‌وه ئاماده‌كارییمان كردووه.
کارزان گەردی، ئەندامی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان له لێدوانێكى بۆ نوچەنێت گوتی، “لەرووی یاسایی و تەکنیکی ئامادەکاریی خۆمان کردووە. بەڵام چاوەڕوانی ئەوە بووین کە لە هەموو روویەکەوە یاسای هەڵبژاردن لە پەرلەمان بە تەواوی تێپەڕێت”.
کارزان گەردی سەبارەت بە گرنگی ئەو هەڵبژاردنە لەسەر پێگەی کورد لە بەغدا و سەنگی کورد لە ناوچە کێشەلەسەرەکان گوتی، “دابەشکردنی ئەو فرە بازنەییە بە باش نازانین، چونکە دەنگی کورد بەتایبەتی لە ناوچە کێشەلەسەرەکان زیانی زۆری بەردەکەوێت”.
كارزان گه‌ردى كه بزووتنه‌وه‌كه‌ى پێنج كورسى له په‌رله‌مانى عێراق هه‌یه، وه‌ك چه‌ندان لایه‌نى تر‌ى عێراق پێشبینى ده‌كات، هه‌ڵبژاردنى بۆ مانگى تشرینى دووه‌مى 2021 دوابخرێت.
” هێشتا زووه” سه‌ردێڕى لێدوانى هێمن ئه‌سكه‌نده‌ره، كه به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌كگرتووى ئیسلامییه، ئه‌و له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، “بۆ خۆئامادەکردن بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن زووە، چونکە ئەمە تەنیا نەبەستراوەتەوە بە بڕیاری کازمییەوە و پێویستی بە کۆمەڵێک رێکاری دیکە هەیە لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دیاری کردنی رۆژی هەڵبژاردن بە بڕیاری دیکە؛ هەروەها رێژەی یاسایی دادگای فیدراڵی و لەگەڵ کۆمەڵێک کێشەی دیکە، ئەگەر چارەسەر کرا ئەو کات هەڵبژاردن دەکرێ”.
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتوو لەو بڕوایەدایە، کە ئەگەر کورد بە پەرتەوازەیی بەشداری هەڵبژاردن بکات، لە ناوچە کێشەلەسەرکان هەشت بۆ دە کورسی کەم دەکات لەچاو هەڵبژاردنی پێشووی عێراق. گوتیشی، “لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو یەکگرتوو لەو ناوچانە کورسی نەبووە و ئاسانیش نییە لەم هەڵبژاردنە کورسی بهێنین”.
هاوژین عومەر، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و هاوکات راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراقیشە، تایبەت بە نوچەنێت گوتی، “ئێمە بە حوکمی ئەوەی ساڵانێک لە هەڵبژاردن بەشداری دەکەین و یەکێکین لەو پێنج حزبە سیاسییەی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان پێکدەهێنین، ئامادەکاری تەواو دەکەین هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ قۆناغەکانی”.
وێراى بوونى مه‌ترسییه‌كى زۆر له لایه‌ن سه‌رجه‌م حزبه‌كانى كوردستان له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته به‌رپرسى ده‌زگاكه‌ى كۆمه‌ڵى ئیسامى پێیوایه كورد ده‌توانێ رووبه‌ڕووى مه‌ترسییه‌كان ببێته‌وه، هاوژین عومه‌ر بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی کۆمەڵی ئیسلامی له‌به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، “ئەگەر لەم هەڵبژاردنە کورد خۆی بە شێوەیەکی دروست مامەڵە بکات دەتوانێت ئەو مەترسییانەی رووبەڕووی دەبنەوە خاویان بکاتەوە و زیانەکان کەم بکاتەوە”.