نوچەنێت
وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بریارێك لەبارەی ئەو کۆمپانیا و لایەن و شوێنانەی باجیان لەسەرە، بە مەرجێک تاوەکو ٣١ی ١٢ی ئەمساڵ هەموو باجەکانی سەریان پاکبکەنەوە، ئەوا له سزا‌و سوده‌كانیان خۆش ده‌بێت.
دەقی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی
لە ژێر ڕۆشنایی نووسراومان ژمارە (274 لە 23-6-2020). سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە (6206 لە 18-10-2020) رەزامەندی دا :
1- به لێخۆشبوو‌ن لە هەموو ئەو سزا و سودانەی لەسەر باجدەران و قەرزەکانی خانووبەرەی میرین، بەمەرجێک تا 31-12-2020 هەموو ئەو باجانەی لەسەریانە پاکتاوی بکەن.
2- تایبه‌ت به‌و كۆمپانیا و شوێنه بازرگانیانه‌ی كه قه‌رزی ئاسانكاریان لایه، ده‌كرێت وه به‌رخستن (مقاصه) یان بۆ بكرێت به رامبه‌ر ئه‌و قه‌رزانه‌ی لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به مه‌رجێك چه‌كه‌كانیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی پڕۆژه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێدرابێت.