رۆژنامه‌ى ئۆبزێرفه‌رى به‌ریتانى له راپۆرتێكدا باس له مه‌ینه‌تى سوننه‌كانى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، هێشتا 400 هه‌زار كه‌س له هه‌رێمى كوردستان ده‌ژین، له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى میلیشیاكان ناگه‌ڕێنه‌وه زێدى خۆیان.
ماڵپه‌ڕى BBC ى به‌ریتانى باسى كورتییه‌كى ئه‌و راپۆرته‌ى كردووه كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ى ئۆبزێرفه‌رى به‌ریتانى بڵاوكراوه‌ته‌وه، راپۆرته‌كه له له‌لایه‌ن مارتن شۆلۆف له مووسڵ ئاماده كراوه.
وه‌ك له‌ناونیشانى راپۆرته‌كه “سوننه‌كان له باكوورى عێراق: میلیشیاكان رێگا‌ى گه‌ڕانه‌وه‌مان ناده‌ن” ده‌رده‌كه‌وێ، باس له مه‌ینه‌تى سوننه‌كان ده‌كات، كه به ده‌ست ئاواره‌ییه‌وه ده‌ناڵێنن.
شۆلۆف ده‌ڵێ، “دواى ساڵانێك له ده‌ركردنى تیرۆریستانى داعش هێشتا 400 هه‌زار كه‌سى سڤیل ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه زێدى خۆیان”.
سوننه‌كان بۆ رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه باسیان له‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر رێگه‌شییان پێ بدرێت ئه‌وا بوێريى گه‌ڕانه‌وه ناكه‌ن، چونكه له‌وه ده‌ترسن میلیشیاكان وه‌ك هاوپه‌یمانى داعش سه‌یریان بكه‌ن و تۆڵه‌یان لێ بكه‌نه‌وه.
بۆ وه‌سفكردنى بارودۆخى سوننه‌كان رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌وان له كه‌مپه‌كانى كوردستان له بارودۆخێكى خراپ ده‌ژین و ناشتوانن بگه‌ڕێنه‌وه.