نوچه‌نێت
حكوومه‌تى عێراق هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر ناوبردنى كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلمین له عێراق به تیرۆریست راگه‌یاند و گوتى، چوار سه‌رۆك په‌رله‌مانى عێراق ئیخوان بوون بۆیه ناكرێت ئه‌و رێكخراوه بخرێته لیستى تیرۆره‌وه.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى نووسراوێكى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى عێراق له‌سه‌ر ناونه‌بردنى كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلمین له‌عێراق به تیرۆریست، ده‌نگۆى جیاواز بڵاوبووه‌ته‌وه و دواجار حكوومه‌تى عێراق له‌سه‌ر زارى گوته‌بێژه‌كه‌ى هه‌ڵوێستى فه‌رمى خۆى راگه‌یاند.
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه له ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه گوتوویه‌تى، “حزبى ئیسلامى عێراق و كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلمین له‌دواى 2003 له نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق به‌شداربوون و به‌شێكن له ژیانى سیاسى له عێراق”.
دواتر روونكردنه‌وه‌ى زیاتر ده‌دات وئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له خووله‌كانى پێشوو چوار سه‌رۆك په‌رله‌مان ئیخوان بوون، بۆیه نابێ عێراق ئه‌وان بخاته لیستى تیرۆره‌وه.
له‌به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى باس له‌وه ده‌كات، كاتێك رێكخراوێك له عێراق ده‌خرێته لیستى تیرۆره‌وه ئه‌و كاته بێت كه كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆریستى له‌دژى هاووڵاتییانى ئه‌نجام بده‌ن.