نوچەنێت. ئاژانسەكان
دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەرلەنوێ خۆپیشاندانەكانی بەغدا بەبۆنەی ساڵیادی ئەو خۆپیشاندانە، لە گۆڕەپانی تەحریر دەستپێكردەوە ، باس لەوە دەكرێ كە گرژيى و ئاڵۆزی كەوتۆتە نێوان هیزە ئەمنيیەكان و خۆپیشاندەران.
بەپێی هەواڵێك كە كەناڵی (الحرە) بڵاویكردۆتەوە لە ئەنجامی گرژيى و ئاڵۆزی نێوان هەردوولا ژمارەیەك بریندار لە رێزی خۆپیشاندەران هەن.
لەلایەكی دیكەش ناوەندی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا رایگەیاند كە پیشتر بڕیار دراوە كە بە هیچ شێوەیەك لەكاتی خۆپیشاندانەكان چەك بەكار نەهێنرێ.
لەمبارەیەوە وتەبێژی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لیوا تەحسین خەفاجی ئەوەی دووپات كردەوە كە لە كاتی خۆپیشاندانەكان بەهیچ شێوەیەك لەلایەن دەزگاكانی ئەمن و ئاساییش چەك بەكار ناهێنرێ، چونكە ئێمە لە ئاسمانەوە چاودێريی خۆپیشاندانەكان دەكەین