سەنگەر ئاکرەیی، نوچە نێت
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان به نوچه‌نێتى راگه‌یاند، له‌وانه‌یه هه‌فته‌ى داهاتوو بڕیار بدرێت چه‌ند شوێنێك دابخرێنه‌وه.
ئاسۆ حه‌وێزى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت رایگه‌یاند، ئه‌وان له وه‌زاره‌ت بڕیاریان داوه ئه‌و شوێنانه‌ى زۆر گرنگیان نییه جارێكى تر دابخرێنه‌وه، لیژنه‌كانى پشكنینیش به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ن.
ئاسۆ حەوێزی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە نوچەنێتی گوت: “لە هەفتەی داهاتوودا دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای وەزارەت رێنماییەکان توندتر دەکرێت، وەزارەتی تەندروستی ناچارە هەندێک شوێنی لاوه‌كى دابخات”.
سه‌باره‌ت به كه‌ره‌نتینه و قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ، ئاسۆ حه‌وێزى گوتى ئێستا ئه‌م رێكارییانه سوودێكى ئه‌وتۆى نه‌ماوه.
وه‌ك له ئاماره‌كان تێبینى كراوه رۆژ له‌دواى رۆژ ژماره‌ى تووشبووان به ڤایرۆسى كۆرۆنا له كوردستان زیاتر ده‌بێت و دوێنێ هه‌زار و 53 تووشبووى نوێ تۆمار كرا، تا ئێستایش 595 هه‌زار كه‌س له كوردستان تووشبووى كۆرۆنان.