نوچەنێت
بەمەبەستی بە ئاگابوو لە باردودۆخ و ڕەوشی تەندروستی ئەو کۆچبەرە کوردانی لەلایەن هیزی دەریاوانی میسرییەوە ڕزگارکران دەزگای لوتکە كە دەزگایەكی مرۆیی جەماوەری نێودەوڵەتییە تایبەت بە كۆچبەران بەردەوامە لەبەدواداچوون، دەلێ ” پشکنینی کۆرۆنا و تەندروستی بۆ سەرجەم ئەو کۆچبەرانە کراوە سەرجەمیان تەندروستیان جێگیرە هیچ گرفتیکی تەندروستیان نیەو زۆر باشن”.
بەپێیی زانیاریەکانی ئەو دەزگایە، دەزگا ئەمنیەکانی ئەو وڵاتە بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەکانیان سەبارەت بەوەی کەئەم کۆچبەرانە بەشێوەیەکی نایاسایی ویستویانە بگەنە کەناراوەکانی ئەوروپا بەڵام دوای ئەوەی یەختەکەیان پەکی دەکەوێ هانایان بۆ زۆر لایەن بردووەوکەس نەچووە بەهانایانەوە جگە لەهێزی دەریایی میسری بۆیە هەتا دوای لێکۆڵینەوەکان ناتوانین مامەڵە یاساییەکانیان بۆڕێكخەن”.
(دەزگای لووتکە) ئەم زانیاریانەی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسببوك بڵاوكردۆتەوە و دەڵێ “دوای تەواوبونی لێکۆڵینەوەکان بەدڵنیاییەوە هاوکاریان دەبین سەبارەت بەکاروباری یاسایی و گەڕاندنەوەیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان”٠
دەزگای ناوبراو هەموولایەك دڵنیا دەکاتەوە كە بەردەوام لەپەیوەندیدا دەبن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بۆ هەر ئەرکێك کە بکەوێتەوە ئەستۆیان و دەشڵێن “درێغی ناکەین بۆئازاد کردنیان”.
ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردوو ١٠/١٨ یەختێك لەکەناراوەکانی وڵاتی تورکیاوە کە ٥٧ کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو بەرەو كەناراوەكانی ئەوڕوپا بەڕێدەكەوێت بەڵام لە ڕێکەوتی ٢٠-١٠-٢٠٢٠ یەختەکە لەناوەڕاستی دەریادا پەکی دەكەوێت و رۆژی دواتر پاپۆڕێکی هێزی دەریایی میسڕ چوو بەهانایانەوە و رزگاری كردن.
بەپێی زانیارییەكانی دەززگای لووتكە و زۆربەی کۆچبەرە سەرنشینەکانی ئەو یەختە کوردی باشور و ڕۆژهەڵات بوون لەگەڵ هاوڵاتیەکی میسڕی و هاوڵاتیەکی توركی. هەر بەپێی زانیاریەکان ٣٤ کۆچبەریان خەڵکی هەرێمی کوردستانن.