نوچه‌نێت
به بۆنه‌ى كۆچى دوایى كاكه‌مه‌م بۆتانى سه‌رۆكى یه‌كێتى نووسه‌رانى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هاوخه‌مى خۆى بۆ كه‌سوكارى كاكه‌مه‌م و ئه‌دیب و نووسه‌رانى كوردستان راگه‌یاند.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 25ى تشرینى یه‌كه‌م كاكه‌مه‌م بۆتانى كۆچى دوایى كرد، به‌م بۆنه‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى كاكه‌مه‌م بۆتانى و ئه‌دیبان و نووسه‌رانى كوردستان كرد.
له ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌قى پرسه‌نامه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه:
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی نووسەر و ئەدیبی ناسراو، سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد کاکە مەم بۆتانیم بیست.
پرسه و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەیان و که‌سوکار و هاوڕێ و دۆستانی و لە ئەدیب و نووسەرانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
لە خوای مەزن داواکارم خوالێخۆشبوو بخاتە بەر به‌زه‌یی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
٢٠٢٠/١٠/٢٥