هەرێمی كوردستان زیاتر لە 20 جۆر خۆراك و كاڵا هەناردەی 15 وڵات دەكات

0

نوچەنێت

ماوەی چەند ساڵێكە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 20 جۆر كاڵا و خۆراک هەناردەی دەرەوە دەكات، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هەناردەكردنەكان بە رێژەی 43% كەمیكردووە.

 بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكوومەتی  هەرێم، لە ماوەی دوو ساڵ و هەشت مانگی رابردوودا لە رێگەی 455 مۆڵەتەوە 681 هەزار و 608 تۆن كاڵا و خۆراک جۆراوجۆر هەناردەكراون.

لەئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو ناوی ئەو كاڵایانەش هاتووە كە هەناردە كراون كە بریتین لە (پێستە، خوری، ریخۆڵە، چووکی جوانەگا، هەزار لۆغانە، راشی، بەهارات، صاص، نانی تیری، خورما، دۆشاوی خورما، ترشیات، سابوون، هەروەها كارتۆن، فافۆن، ئەلەمنیۆم و پلاستیكی بەکارهاتوو).

 بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو دەشڵێ “كاڵا و خۆراکە هەناردەكراوەكانی هەرێمی كوردستان بەشێكیان بە تۆن هەژمار دەكرێن و بەشێكی دیكەیان بە كارتۆن و دانە. بۆ نموونە لە ماوەی ئاماژەپێکراودا 98,270 كارتۆن و 870 هەزار و 143 دانە جوجەڵە هەناردە كراوە”.

 بەپێی داتاكان كۆرۆنا كاریگەری زۆری لەسەر هەنارەی كاڵا و خۆراک هەبووە، بۆ نموونە لە ساڵی 2018 لە رێگەی 199 مۆڵەتەوە 322,191 تۆن كاڵا و خۆراک هەناردەكراوە، ساڵی رابردووش لە رێگەی 198 مۆڵەتەوە 279 هەزار و 55 تۆن كاڵا و خۆراک هەناردەكراوە، واتە بە رێژەی نزیكەی 13.4% هەناردە كەمیكردووە.

لە سەرەتای ئەمساڵیش تاوەکو کۆتایی مانگی ئاب 80 هەزار و 161 تۆن کاڵا و خۆراک هەناردە کراوە، واتە هەناردە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی 43٪ کەمی کردووە.

 پێویستە بگووترێ ئەو وڵاتانەی كە كاڵاكانی هەرێمی كوردستانیان بۆ دەچێت بەشێوەیەكی گشتی بریتین لە (توركیا ، میسر، لوبنان ، پاكستان، ئیتاڵیا، كۆریا، ئیسپانیا، پۆڵەندا، ئەمریكا و چین، سوید ، ئەڵمانیا ، بەریتانیا ، ئوستڕالیا ).

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com