گۆرانکاری لە پسوولەو بەشە خۆراکی مانگانە دەکرێت

0

سەنگەر ئاکرەیی – نوچەنێت

ماوەیەکە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان لە رێگای بنکەکانی دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتیانەوە، دەستی کردووە بە دابەشکردنی پسولەی نوێی خۆراک.

بۆ ئەم مەبەستە فەتحی محەمەد، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی بە (نوچەنێت)ی راگەیاند “بەهاوکاری لەگەل وەزارەتی بازرگانی عێراق و بەپێی بنکەکان و ژمارەی هاوڵاتیان لەهەر بنکەیەک دابەشکردنی پسولەی نوێی خۆراک لە تەواوی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.”

بەپێی وتەی گوتەبێژی ناوبراو، گۆرانکاری لە پسولەی نوێی خۆراک کراوە. دەشڵێ” گۆرانکارییەکەی لە پسولەی خۆراک ئەوەیە کە بە کوردی تێدا نوسراوە و رێکخستنێکی نوێی بۆکراوە و بەپێی لەدایکبوون و کۆچکردووی هەر خانەوادەیەک و تەنانەت ئەوانەی شایستەی بەشەخۆراکن گۆرانکاری و نوێگەری بۆ کراوە.”

دەنگۆ هەبوو کە بەشە خۆراکی هاوڵاتیان، لە وەزارەتی بازرگانی عێراق بریاری گۆرانکاری لەسەر دەدرێت. ناوبراو گوتی: ” ئەو دەنگۆیە هەیە کە وەزارەتی بازرگانی عێراق چەند مادەیەکی خۆراکی بۆ بەشە خۆراکی هاوڵاتیان زیاد بکات.”

بەپێی ئاماری وەزارەتی پیشەسازی و بارزگانی 5 ملیۆن و 62 هەزار و 497 كەس لە هەرێمی كوردستان سوودمەندن لە وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com