نوچەنێت
بەپێی راگەیانراوێكی وەزارەتی شارەوانی هەرێمی كوردستان، بەهەزاران كارتی دیكەی زەوی لەسنووری شاری هەولێر تاپۆ دەكرێن.
وەزارەتی شارەوانی لەو راگەیانراوەیدا ئاماژە بەوە دەكات كە “ئێستا ١٥ هەزار كارتی دیكە لە سنووری پیرزین- كەرك٢، گردەڕشە ئەسعەد، كەرتی بیریات تاپۆ دەكرێن و مامەڵەكانیان رەوانەی تێبینەرایەتیی تۆمارگەی خانووبەرەی عەنكاوە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی تۆمارگەی خانووبەرەی هەولێر كراون، بۆ ئەوەی بە خێرایی رێكارە یاساییەكانی تاپۆكردنیان ئەنجام بدرێت و فەرمانگەكانی تۆماركردنی خانووبەرە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماركردنی خانووبەرە زۆر بەجدی كار دەكەن بۆ ئاسانكاری و تاپۆكردنی كارتەكان.”
وەزارەتی ناوبراو دەشڵێ “لەو پازدە هەزار كارتەی بەمنزیکانە تاپۆ دەكرێن، پێنج هەزاریان دەكەونە سنووری پیرزین- كەرك٢ و شەش هەزاری دیکەیان كارتی دیكەش لە سنووری گردەڕەشە ئەسعەد (بەشێك لە باغمرە شەهاب) و تەواوی رێكارەكانیان لەلایەن شارەوانی هەولێرەوە تەواو كراوە”.
ئەوەش دەخاتتەڕوو، كە لە سنووری كەرتی بیریات نزیكەی چوار هەزار هەزار كارت بە مەبەستی تاپۆكردنیان مامەڵەكانیان لە سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر تەواوكراون و ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتی تۆمارگەی خانووبەرەی هەولێری ١ كاریان لەسەر دەكرێت، بۆ ئەوەی بە خێرایی مامەڵەی تاپۆكردنیان تەواو بكرێت و تاپۆكان بدرێنەوە هاوڵاتیان.
جێی باسە، پڕۆسەی تاپۆكردنی كارتەكان لە رێگەی لیژنەیەكەوە بەردەوامی دەبێت و هەموو ئەو كارتانەی تر تاپۆ دەكرێن، كە تاوەكو ئێستا تاپۆ نەكراون، واتە پڕۆسەی تاپۆكردنی كارتەكان بەردەوامی دەبێت.
ئەوەش دوایی ئەوەدێت، ماوەیەك پێش ئێستا شەش هەزار كارتی دیكەش لە سنووری كەرتی باغەمرە شەهاب لە سنووری پارێزگای هەولێر لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمەوە تاپۆكران.