به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ كاكه‌مه‌م بۆتانى نووسه‌ر و سه‌رۆكى یه‌كێتى نووسه‌رانى كورد كۆچى دوایى كرد و بڕیاره له هه‌ولێر ته‌رمه‌كه‌ى بنێژرێت.
ئه‌مڕۆ 25ى تشرینى یه‌كه‌م كاكه‌مه‌م بۆتانى نووسه‌ر، كه هاوكات سه‌رۆكى یه‌كێتى نووسه‌رانیشه، كۆچى دواییكرد.
به بۆنه‌ى كۆچى دوایى ئه‌و په‌یامێك له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌ى له په‌یجى كاكه‌مه‌م بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا روونكراوه‌ته‌وه، دواى نیوه‌ڕِۆى ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر ته‌رمى كاكه‌مه‌م به‌خاك ده‌سپێردێت.
له په‌یامى بنه‌ماڵه‌كه‌ى هاتووه، “رێورەسمی بەخاکسپاردنی کاکەمەم بۆتانی رۆژی یەکشەمە بەرواری 25 ی 10 کاتژمێر یه‌كی دوای نیوەڕۆ روفاتی پیرۆزی بەرەو مزگەوتی سامی گەردی لەسەر شەقامی کۆیە، بەرامبەر ماجدی مۆڵ بەرێدەکرێت و نوێژی لەسەر دەکرێت، کاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ لە گۆرستانی شێخ ئەحمەد (بەلەدییە) تەنیشت تەرمێناڵی هەولێر بەخاک دەسپێردرێت”