سه‌نگه‌ر ئاكره‌یى، تایبه‌ت به نوچه نێت
مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، 585 هه‌زار دۆلاریان بۆ دانانى سه‌نته‌رى نه‌خۆشى ئۆتیزم ته‌رخان كردووه، رێكخراو و شاره‌زایانى تایبه‌ت به ئۆتیزم ده‌ڵێن میكانیزمى ته‌رخانكردنى ئه‌و پاره‌یه هێشتا دیار نییه و كێشه‌ى تووشبووانى ئۆتیزم وكهسوكاریان له‌وه زیاتره.
دوێنێ هه‌ینى 23ى تشرینى یه‌كه‌م مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له تویتێكدا رایگه‌یاند، بڕى 585 هه‌زار و 240 دۆلاریان بۆ دانانى سه‌نته‌رێكى ئۆتیزم ته‌رخان كردووه.
شاره‌زایان وچالاكوانانى ئۆتیزم له كوردستان وێراى ستایشكردنى ئه‌و هه‌نگاوه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم، ده‌ڵێن دیار نییه میكانیزمى ته‌رخان كردنى ئه‌و پاره‌یه چۆن ده‌بێت و كامه سه‌نته‌ر ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له سه‌نته‌رێكى تایبه‌ت به ئۆتیزم رایگه‌یاند، ته‌رخانكردنى ئه‌و پاره‌یه بۆ سه‌نته‌رى ئیماراتى ده‌بێت له هه‌ولێر، كه چه‌ند ساڵێكه بۆ نه‌خۆشى ئۆتیزم ته‌رخان كراوه، به‌ڵام هێشتا ده‌ستى به‌كاره‌كانى نه‌كردووه.
فه‌ریدوون بێوار سه‌رۆكى رێكخراوى هوما كه تایبه‌ته به منداڵانى تووشبووى ئۆتیزم له لێدوانێكى تایبه‌ت به “نوچه‌نێت” باسى له‌وه كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ سه‌نته‌رى ئیماراتى بێت ئه‌وا ئه‌وان وه‌ك شاره‌زاییه‌ك له بوارى ئۆتیزم چه‌ند تێبینیان هه‌یه، چونكه ئه‌و سه‌نته‌ره چه‌ند ساڵێكه ته‌واو بووه.
فه‌ریدوون بێوار گوتى، “سەنتەری ئیماراتی کە تا ئێستا وەزارەتی کار و پەروەردە نەیتوانیوە دوو فەرمانبەری بۆ دابنێ، نزیکەی شەش هەتا حەوت ساڵە دروست کراوە. ماوەیەک دەزگای خێرخوازی بارزانی وەریگرت و ئەویش تا ئێستا هیچی نەکردووە و نەیتوانیوە وا بكات سوودی هەبێ”
ره‌شاد محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیارى نه‌خۆشى ئۆتیزم له وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌مان تێبینى فه‌ریدوون بێوارى هه‌بوو و گوتیشى، “تا ئێستا میكانیزمى دابه‌شكردنى ئه‌و پاره‌یه دیار نییه و نازانرێ چۆن سه‌نته‌رێك داده‌مه‌زرێنێ”.
شاره‌زایانى بوارى ئۆتیزم دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، تووشبووانى ئۆتیزم و كه‌سوكارییان كۆمه‌ڵێك گرفتى گه‌وره‌یان هه‌یه و به پێویستى ده‌زانن حكوومه‌ت ئاوڕیان لێ بداته‌وه.