نوچه‌نێت
له دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عێراق په‌رله‌مانتاران توانیان دابه‌شكردنى بازنه‌كانى 16 پارێزگا یه‌كلایى بكه‌نه‌وه، ته‌نیا پارێزگاى مووسڵ و كه‌ركووك نه‌بێت، بۆ رۆژێك دووشه‌م دواخران.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 24ى تشرینى یه‌كه‌م په‌رله‌مانى عێراق له دانیشتنێكدا دابه‌شكردنى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردنى 16 پارێزگاى یه‌كلایى كرده‌وه و به‌ڵام نه‌یتوانى بازنه‌كانى هه‌ر دوو شارى مووسڵ و كه‌ركووك یه‌كلایى بكاته‌وه.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى په‌رله‌مانه‌وه ئاشكراى كردووه، ناكۆكى له‌سه‌ر دابه‌شكردنى هه‌ردوو پارێزگاكه هه‌یه وناكۆكییهكهیش په‌یوه‌ندى به جیاوازى بۆچوونى پارتى و یه‌كێتییه‌وه هه‌یه.
ماڵپه‌ڕه‌كه گوتوویه‌تى، دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان بۆ دووشه‌مى داهاتوو هه‌ڵپه‌سێردراوه و له‌سه‌ر داواى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه دوانه‌خراوه، به‌ڵكو دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه تا ته‌واوى بازنه‌كان كۆتایى نێت، ئه‌وا كۆتایى به دانیشتنه‌كه ناهێنرێت.
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه په‌رله‌مانى عێراق ناتوانێ دابه‌شكردنى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن یه‌كلایى بكاته‌وه، كه له پاشبه‌ندى یاساى نوێى هه‌ڵبژاردن دایه.