نوچه‌نێت
به‌ر له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته سوننه‌كان هه‌وڵى خۆكۆكردنه‌وه ده‌ده‌ن، بۆیه به‌ره‌یه‌كى په‌رله‌مانیان پێكهێناوه كه له 35 په‌رله‌مانتار پێكدێت.
چه‌ند لایه‌نێكى سوننه به‌ره‌یه‌كى په‌رله‌مانیان راگه‌یاند، كه له لایه‌ن ئوسامه نوجه‌یفى سه‌رۆك په‌رله‌مانى پێشووتر سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت و له 35 په‌رله‌مانتار پێكهاتووه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا پاساوى دانانى به‌ره‌كه ئه‌وه‌یه دادپه‌روه‌رییه‌ك بێت بۆ سته‌ملێكراوان له‌و ناوچانه‌ى كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى رێكخراوى تیرۆریستى داعش رزگارییان بووه.
به‌ره نوێیه‌كه له هه‌ر یه‌كه له به‌ره‌ى رزگاركردن وگه‌شه‌پێدان ئوسامه نوجه‌یفى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، پرۆژه‌ى عه‌ره‌بى به سه‌رۆكایه‌تى خه‌میس خه‌نجه‌ر، قه‌واره‌ى جه‌ماوه‌ر و حزبى ئیسلامى و عێراقییه و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى سه‌ربه‌خۆ پێكهاتووه.
له هه‌ڵبژاردنى رابردوو كه له مانگى ئایارى ساڵى 2018 به‌ڕێوه‌چوو سوننه‌كان 71 كورسییان له په‌رله‌مان به‌ده‌ست هێنا، كه ئه‌مه‌یش به به‌روارد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشووتر كه‌متر بوو، بۆیه ئێستا له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دان به‌ره‌یه‌كى سوننى دروست بكه‌ن.