نوچه‌نێت
به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌یه‌كى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى عێراق، میسڕ داواى له‌وڵاتانى عه‌ره‌بى كردووه كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلمین بخه‌نه لیستى تیرۆره‌وه و عێراقیش به پێچه‌وانه‌وه بڕیارى داوه و هه‌ڵوێستى خۆى روونكردووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان نووسراوێكى فه‌رمى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نیشتمانی عێراقیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه باس له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجوومه‌نه‌كه و تێیدا قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى پێشنیارى كردووه ده‌نگ له‌سه‌ر داوایه‌كى میسر بدرێت بۆ ناساندنى كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلمین وه‌ك رێكخراوێكى تیرۆریستى.
له كۆتایى نووسراوه فه‌رمییه‌كه ده‌ركه‌وتووه عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و داوایه نادات و ئاماده نییه ئیخوان بخاته لیستى تیرۆره‌وه.
نووسراوه ژماره 16ى نهێنییه و له 26ى مانگى ئاب ده‌رچووه، ئه‌مه وه‌ك هه‌ڵوێستى عێراق ده‌بێت له كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى، چونكه میسر داواى كردووه ئه‌م رێكخراوه وه‌ك رێكخراوێكى تیرۆریستى بناسرێت.
رێكخراوى ئیخوان موسلمین له ساڵى 1928 وه‌ك رێكخراوێكى ئیسلامى گشتگیر له میسر دانراوه و جگه له میسر له چه‌ند وڵاتێكى تر وه‌ك رێكخراوێكى تیرۆریستى ناسراوه.
