سه‌نگه‌ر ئاكره‌یى، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
له كۆیه زه‌وییه‌كى یانه‌ى وه‌رزشى شاره‌كه كراوه‌ته شووشتنگهى ئۆتۆمبیل و له‌سه‌ر ئه‌م دۆسییه‌ى بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیر ده‌كرێن، سه‌رۆكى شاره‌وانى كۆیه هه‌واڵه‌كه پشتڕاست ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێ زه‌وییه‌كه هی ئێمه نییه بۆیه ناتوانین بچینه ناو بابه‌ته‌كه‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوودا ده‌ست “نوچه‌نێت” كه‌وتووه، زه‌وییه‌كى یانه‌ى وه‌رزشى كۆیه به شووشتنگهیهكى ئۆتۆمبیل دراوه.
دواتر چه‌ند كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌ستگیركراون ودوای ماوه‌یه‌ك له مانه‌وه‌یان له گرتووخانه به كه‌فاله‌ت ئازادكراون.
له‌به‌دواداچوونى “نوچه‌نێت” ده‌ركه‌وتووه، قایمقامییه‌تى كۆیه وپارێزگاى هه‌ولێر بخه‌نه له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌وه و لێدوان ناده‌ن.
كه‌چى محه‌مه‌د میرحاج سەرۆکی شارەوانی کۆیە، له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت و ده‌ڵێ، “ئەو زەوییە هی شارەوانی نییە و هی ئیدارەی خۆجێیە. بۆیە ئەم پرسە پەیوەندی بە شارەوانییەوە نییە و ناتوانین لێدوان و زانیاری لەسەر ئەم بابەتە بدەین چونکە دەسەڵاتی ئیداریمان نییە”.
سه‌رۆكى شاره‌وانى كۆیه وێراى ئه‌وه‌ى زانیارییه‌كانى نوچه‌نێتى ره‌تنه‌كرده‌وه، دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كاتێك ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر دۆسیه‌كه نه‌بێت و زه‌وییه‌كه هى ئه‌وان نه‌بێت، ئه‌وا وه‌ك خه‌ڵكى ئاسایی بیستوویانه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى به نوچه‌نێت دراوه، پارێزگاى هه‌ولێر ناڕه‌زایى له‌سه‌ر ئه‌و كاره ده‌ربڕیوه و گوتوویه‌تى، “چۆن ده‌كرێت یاریگا بكرێت به غه‌سل”. له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى پارێزگاى هه‌ولێر نوچەنێت پەیوەندی بە هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر، ئه‌ویش ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێك بدات و گوتی: “دەتوانن پەیوەندی بە کاک یوسفى قایمقام بکەن و ئەو زانیارییەکانی لایە.”
به‌گوێره‌ى ئه‌و وێنه‌یه‌ى بۆ نوچه‌نێت نێردراوه، یوسف حه‌سه‌ن قایمقامى كۆیه له كردنه‌وه‌ى شووشتنگهكه به‌شدار بووه و ته‌نانه‌ت به‌شداربوونى له په‌یجه فه‌رمییه‌كانى كۆیه كراوه‌ته هه‌واڵ.
بۆ دواندن و وه‌رگرتنى زانیارى چه‌ند جارێك نوچه‌نێت په‌یوه‌ندى به یوسف حه‌سه‌نى قایمقامى كۆیه كرد، كه‌چى سه‌ره‌تا وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌كانى نه‌دایه‌وه، دواتر خۆى په‌یوه‌ندى به ژماره‌ى مۆبایلى په‌یامنێرى “نوچه‌نێت” كرد و ئه‌ویش كاتێك بۆى روونكرده‌وه ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر “یاریگاكه” قسه‌ى بۆ بكات، په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى داخست و ئیتر وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه.
به‌هۆى ئاماده‌نه‌بوونى پارێزگاى هه‌ولێر و قایمقامییه‌تى كۆیه، بۆ لێدوان و پێدانى زانیارى له‌سه‌ر گۆڕینى یاریگا به شووشتنگه زۆر بابه‌تى ئه‌م دۆسیه‌یه به ناڕۆشنی ده‌مێنێته‌وه. كه چۆن گۆڕاوه و به چ یاساییه‌ك كراوه وئه‌گه‌ر یاسایى بووبێ بۆچى كه‌سانێك ده‌ستگیركراون؟
