شلێرسه‌عید، تایبه‌ت به نوچه نێت
هه‌رچه‌نده تا ئێستا هیچ هه‌وڵێك بۆ پێكهێنانى هاوپه‌یمانى نییه، به بیانووى ئه‌وه‌ى هێشتا كێشه‌كانى په‌یوه‌ندیدار به یاساى هه‌ڵبژاردن یه‌كلایى نه‌بووه‌ته‌وه، كه‌چى به‌هۆى فره‌بازنه‌یى پێشبینى ده‌كرێت شێوازێكى نوێى هاوپه‌یمانى له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بێته ئاراوه.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌مجاره وه‌ك پێشبینى ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق فره‌بازنه‌یى ده‌بێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت شێوازێكى نوێى هاوپه‌یمانى له‌نێوان حزبه سیاسییه‌كان دروست ببێت.
په‌رله‌مانتاران وسه‌ركرده سیاسییه‌كان باسیان له‌وه كردووه، هێشتا زووه باس له دروستكردنى هاوپه‌یمانێتى بكرێت، چونكه كۆمه‌ڵێك بابه‌تى په‌یوه‌ندیدار به هه‌ڵبژاردنه‌وه یه‌كلایى نه‌كراوه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا پێشبینى ده‌كرێ هاوپه‌یمانێتى له‌سه‌ر بنه‌ماى ناوچه‌یى دروست بكرێت، عه‌لى سه‌عدوون له هاوپه‌یمانى سائیروون له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه كرد ئه‌مجاره جۆرێك له هاوپه‌یمانێتى دروست ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى ناوچه‌یى ده‌بێت و ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌ماى تایفه‌گه‌ریى و نه‌ته‌وه‌یى نابێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتى ده‌كاته‌وه، حزبه‌كان له فره‌بازنه‌یى هه‌ڵبژاردن ده‌ترسن و بۆیه په‌نا دهبنهبهر هاوپه‌یمانى جیاواز بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگیان نه‌فه‌وتێ.