سەنگەر ئاکرەیی – نوچەنێت
ئه‌مڕۆ له شنگال له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شى نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا گۆڕێكى به كۆمه‌ڵ هه‌ڵدرایه‌وه كه 72 كه‌سى تێدا زینده به‌چاڵ كراوه و گۆڕهكهیش هی سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه، چالاكوانان ده‌ڵێن تا ئێستا 80 گۆڕ هه‌ڵدراوه‌ته‌وه و ده‌یانى تریش ماون.
ئەمرۆ ٢٤ـی تەشرینی دووهەم، کاری هەڵدانەوەی گۆڕی بەکۆمەڵ لە شنگال لە لایەن لیژنەیەکی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا دەستى پێكرد.
مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال لە لێدوانەکدا بۆ نوچەنێت گوتی، “ژمارەی رووفاتی گۆڕە بە کۆمەڵەکە پێکدێت لە ٧٢ کەس و هەمووشیان ئافرەتن کە لە گوندی کۆجۆ لەلایەن داعشەوە زیندەبەچاڵ کراون.”
دوای 15 مانگ لەڕاگرتنی پرۆسەى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان، تیمێک کە پێکهاتووە لە ئەندامانی حکومەتی عێراق و هەرێم، دووبارە دەستى پێ كردووه‌ته‌وه.
بڕیار بوو مانگى سێى رابردوو ئه‌م گۆڕه به كۆمه‌ڵه هه‌ڵبدرێته‌وه و كه‌چى به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا دواكه‌وت، وه‌ك چاودێرانى ئێزدى باسى لێوه ده‌كه‌ن تا ئێستا 80 گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ هه‌ڵدراونه‌ته‌وه و ده‌یانى تر ماون، كه هه‌موو ئه‌مانه‌یش له ئه‌نجامى جینۆسایدى ئێزدییه‌كانه له‌لایه‌ن رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه.