نوچەنێت. فرانس پرێس
بریارە بەم نزیكانە قهوارهیهكى سیاسیی نوێ لە عێراق رابگەینرێ كە نوێنەرایەتی زۆرینەی خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریری بەغدا دەكات.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (فرانس برێس)، ئەم قهوارهیه سیاسییە نوێیە ناوی (بهرهى تشرین)ە و نوێنەرایەتی 21 نوێنەری جیاجیای خۆپیشاندانەكانی گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا.
ئاژانسی ناوبراو ئەو هەواڵەی لەزاری یەكێك لە نوێنەرانی خۆپیشاندەران بڵاوكردۆتەوەو ئەوەشی ووتووە كە پێكهێنانی ئەو كیانە وەك پارتێكی نوێ لە عێراقدا، لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان تۆمار دەكرێت.
پێشتریش دەنگۆی ئەوە لەناو نوێنەرایەتی خۆپیشاندەرانی بەغدا بڵاوبوبوەوە كە پێویستە ئەوان كاندیدیان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق هەبێت كە بڕیارە لە مانگی تەمموزی ساڵی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.