ئاژانسى ئاسۆشیتید پرێسى ئه‌مریكى له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، بارودۆخى دارایى عێراق له مانگى رابردوو ترسناكتره. چاودێرانی سیاسیش ده‌ڵێن لایه‌نه‌كانى عێراق هۆكارى خراپییه‌كه ته‌نیا ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى په‌تاى كۆرۆناوه.
ئاسۆشیتید پرێس راپۆرتێكى له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه. له یه‌كێك له بڕگه‌كانى باس له‌وه ده‌كات ژماره‌ى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران به به‌راورد له‌گه‌ڵ 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر 400% زیادى كردووه.
چاودێرانى سیاسى پێیانوایه حزبه‌كان هۆكارن له زۆربوونى مووچه‌خۆران، چونكه ئه‌وان دامه‌زراندن و مووچه‌یان بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پاڵپشتى جه‌ماوه‌رى به‌كارهێناوه.
له یه‌كێك له خاڵه‌كان ئاسۆشیتید پرێس باس له‌وه ده‌كات به‌رپرسانى عێراق بڕوایان به گۆڕانكاریى نییه، سه‌جاد جه‌یاد كه توێژه‌رێكى عێراقییه له راپۆرته‌كه قسه‌ى كردووه و گوتوویه‌تى، “ئێمه داواى گۆڕانكاریى له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه له‌دژیان خۆپێشاندان ده‌كه‌ین”.
به‌رپرسێك له حكوومه‌تى عێراق باس له چینى ده‌سه‌ڵاتدارى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، “ئه‌وان پێیانوایه هۆكارى خراپبوونى بارودۆخى ئابوورى به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنایه و نه‌وه‌ك سیسته‌مى عێراق”.
محه‌مه‌د ده‌راجى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه بارودۆخى ئێستاى دارایى زۆر خراپه.