نوچه‌نێت
هاوپه‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى ره‌زامه‌ندى دا هێزه‌كانى له عێراق بمێنێته‌وه و ژماره‌یان زیاتر بێت. هۆشدارییشى دایه ئه‌مریكا له‌وه‌ى به ته‌نیا بڕیارى كشانه‌وه له عێراق و ئه‌فغانستان نه‌دات.
هاوپه‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى “ناتۆ” ره‌زامه‌ندى دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى له عێراق بمێنێته‌وه و به‌رده‌وام بن له راهێنان به هێزه عێراقییه‌كان.
ئێستا 500 سه‌ربازى ناتۆ له عێراق هه‌ن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و هێزه زیاتر بكرێت.
یه‌نس ستۆلتنبێرگ سكرتێرى گشتى هاوپه‌یمانى ناتۆ گوتى، “بارودۆخى ئه‌منى له عێراق مایه‌ى نیگه‌رانییه، به‌ڵام ناتۆ ئاماده‌یه هێزه‌كانى زیاتر و فراوانتر بكات و راهێنان به هێزه عێراقییه‌كان بكات”.
ستۆلتنبێرگ گوتى، “ئێستا نازانین له داهاتوودا ژماره‌ى سه‌ربازانمان چه‌ند ده‌بێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى عێراق و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌دوێین”.
وڵاتانى ئه‌ندام له ناتۆ هۆشدارییشیان دایه ئه‌مریكا، له‌وه‌ى تاكڕه‌وانه بڕیارى كشانه‌وه له عێراق و ئه‌فغانستان نه‌دات.