دادوەرەكەی تەكساس: بڕیارەكەی من “قورسایی یاسایی نییە”
نووچەنێت-رۆیتەرز
ئەو دادوەرەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی كەشتییە نەوتییەكەی كوردستانی دەركرد، دەڵێت ئەو بڕیارە دادوەرییەی دەرم كردبوو بۆ ئێستا قورسایی یاسایی نییە.
دادوەر نانسی كی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ رایگەیاندووە كە ئەو بڕیارەی سەرلەبەیانی دەری كردووە ناكرێ جێبەجێ بكرێت، چونكە ئەو كەشتییە 60 میل لە سنووری ئەمریكاوە دوورە و ئێمە بۆمان نییە لێپێچینەوەی یاسای لەگەڵ بكەین.
دادوەر دووپاتیشی كردۆتەوە كە كێشەكانی نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی كوردستان، دەبێ لەناو عێراقدا چارەسەر بكرێت. ئەوەش وەك ئاماژەیەك بەوەی ئەمریكا بێلایەنە و پشتی لایەكیان دژی ئەوەی تر ناگرێت.