شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێ، به‌گوێره‌ى راپۆرتى حكوومه‌ت 106 هه‌زار كه‌س زیاتر له مووچه‌یه‌ك وه‌رده‌گرن، دانانى هه‌ژمارى بانكى چاكترین چاره‌سه‌ره بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و دیارده‌یه.
سه‌عید هه‌ركى جێگرى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له په‌رله‌مانى كوردستان، له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت باسى له‌وه كرد، به‌گوێره‌ى راپۆرتى چاكسازى حكوومه‌ت 106 هه‌زار كه‌س زیاتر له مووچه‌یه‌ك له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گرن.
سه‌عید هه‌ركى گوتى له‌ناو ئه‌و ژماره‌یه‌دا كه‌سانێك هه‌یه زیاتر له دوو مووچه وه‌رده‌گرن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كه‌س هه‌ن هه‌شت مووچه وه‌رده‌گرن.
ئه‌و پێیوابوو دروستبوونى ئه‌و دیارده‌یه بۆ به‌شێك له به‌رپرسانى گه‌نده‌ڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه و رێگه‌یان داوه ئه‌م دیاره‌ده‌یه ته‌شه‌نه بكات و ده‌شڵێ، “چاكترین چاره‌سه‌ر بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و دیارده‌یه سیسته‌مى بایۆمه‌ترى و دانانى ههژماریى بانكییه”.
سه‌عید هه‌ركى له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر سیسته‌مى بایۆمه‌ترى بێ كێشه جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وا پاره‌یه‌كى زۆر بۆ گه‌نجینه‌ى حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له كابینه‌ى پێشووى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستكرا به سیسته‌مى بایۆمه‌ترى بۆ فه‌رمانبه‌ران و بیركردنه‌وه له دانانى هه‌ژماری بانكى بۆ مووچه‌خۆران