شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نه‌سر كه له لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێ، به نوچه‌نێتى راگه‌یاند له‌رێى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌وه ده‌یانه‌وێ جارێكى تر به ده‌سه‌ڵات بگه‌نه‌وه. چاودێرانى سیاسیش ده‌ڵێن نه‌وه‌ك به ته‌نیا مالیكى وعه‌بادى به‌ڵكو جارێكى تر ده‌عوه ناتوانێ ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست بهێنێ.
ئایات موزه‌فه‌ر گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نه‌سر له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه كرد وه‌ك هاوپه‌یمانى نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تى عه‌بادى چاویان له‌وه‌یه له‌رێى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌وه بگه‌نه‌وه ده‌سه‌ڵات.
ئایات باسى له‌وه‌یش كرد ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ ئه‌وان جیاوازه و چونكه حه‌یده‌ر عه‌بادى به ته‌واوى له حزبى ده‌عوه ئیسلامى كشاوه‌ته‌وه و كێشه‌كانى حزبى ده‌عوه په‌یوه‌ندى به هاوپه‌یمانى نه‌سره‌وه نییه.
له هه‌ڵبژاردنى رابردوو كه له ئایارى ساڵى 2018 به‌ڕێوه‌چوو، حزبى ده‌عوه دووبه‌ره‌كییه‌كى توندى لێكهوتهوه و هه‌ر یه‌كه له حه‌یده‌ر عه‌بادى و نوورى مالیكى لیستى خۆیان له هه‌ڵبژاردن هه‌بوو ئه‌وانیش لیسته‌كانى نه‌سر و ده‌وڵه‌تى یاسا بوون.
وه‌ك چاودێرانى سیاسى له‌ماوه‌ى رابردوودا باسیان كردووه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ حزبى ده‌عوه تووشى شكست وپاشكشهى زیاتر بێت و به‌تایبه‌تى له چه‌ند رۆژى رابردوودا دووبه‌ره‌كییه‌كى زۆر له‌سه‌ر كاندیدبوونهوهى نوورى مالیكى دروست بووه.
ئایات موزه‌فه‌ر له لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت بێ ئاگایى خۆى له دووبه‌ره‌كى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا وده‌عوه نیشان دا و گوتى “ئێمه سه‌رنجمان له‌سه‌ر پلانى خۆمان بۆ رۆژانى داهاتوو ده‌مانه‌وێ عێراق به‌كه‌مترین زیان له قه‌یرانه‌كان رزگار بكه‌ین نه‌وه‌ك 600 هاووڵاتیى بكوژرێن”. ئه‌مه توانج بوو له حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى كه به یه‌كه‌م حكوومه‌ت داده‌نرێت له دواى كه‌وتنى رژێمى به‌عسه‌وه به‌ده‌ست ده‌عوه‌وه نه‌بێت.
حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلام به كۆنترین حزبى شیعه‌ى عێراق داده‌نرێت و له ساڵى 1959 دامه‌زراوه، له دواى كه‌وتنى رژێمى به‌عس له عێراق له ساڵى 2003 نزیكه‌ى 15 ساڵ ده‌سه‌ڵاتى عێراقییان به‌ده‌سته‌وه بوو، چونكه هه‌ر یه‌كه له ئیبراهیم جه‌عفه‌رى و نوورى مالیكى و حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌ربه حزبى ده‌عوه بوون.
چاودێران باس له‌وه ده‌كه‌ن، نه حه‌یده‌ر عه‌بادى و نه نوورى مالیكى به‌گوێره‌ى ئه‌و بارودۆخه‌ى ئێستایان چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌یان لێ ناكرێت جارێكى تر بۆ بگه‌ن به ده‌سه‌ڵات بۆیه له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو زیاتر له جارى پێشوو حزبى ده‌عوه له ده‌سه‌ڵات دوور ده‌كه‌وێته‌وه.