شلێر سه‌عید، نوچه‌نێت
وه‌زاره‌تى ناوخۆ ولیژنه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مان سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى پڕۆژه یاساییهكن بۆ رێكخستنه‌وه‌ى راژه وخانهنیشنى هێزه‌كانى ئاسایش وناوخۆ، ئه‌ندامێكى لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان بۆ نوچه‌نێت باس له‌وه ده‌كات نیوه‌ى زیاترى مووچه‌ى هێزه‌كانى ناوخۆ ده‌رماڵه‌یه، بۆیه ئه‌مه وا ده‌كات ناهاوسه‌نگى له‌نێوان مووچه و خانه‌نیشینى هه‌بێت.
باڵانبۆ محه‌مه‌د په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى وجێگرى لیژنه‌ى ناوخۆ له په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه كرد وه‌زاره‌تى ناوخۆ خه‌ریكى ئاماده‌كردنى پڕۆژه یاسایه‌كه و هاوئاههنگیشى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ناوخۆ وئاسایش وئهنجوومهن خۆجێییه‌كانى په‌رله‌مان كردووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باس له ناوه‌ڕۆكى پڕۆژه یاساكه ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌م یاسایه بۆ خانه‌نشینكردنى ئاسایش و هێزه‌كانى ناوخۆ گرنگ ده‌بێت.
باڵانبۆ گوتی، “پرۆژه‌كه له زۆر رووه‌وه گرنگه، تایبه‌ته به خانه‌نشینى هێزه‌كانى ئاسایش و ناوخۆ چونكه جیاوازیه‌كى زۆر هه‌یه له‌نێوان مووچه‌كه وخانهنشینهكهیان و نیوه‌ى زیاتر ده‌رماڵه‌یه. بۆیه باڵانسی پلانى كه‌سه‌كه تێكده‌چێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر مووچه‌كه‌ى ملیۆنه‌ك ونیو دینار بێت، خانهنشینهكهى280 هه‌زار دیناره، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى خانه‌نشین نابن” .
بۆیه وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى ده‌كات په‌سندكردنى ئه‌و یاسایه هۆكاره بۆئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر له ئه‌فسه‌ران خانه‌نشین بن.
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش و ناوخۆى په‌رله‌مان باسى له‌وه‌یش كرد جیا له مووچه ئه‌و یاسایه زۆر شتى تر كه تایبه‌ته به هێزه‌كانى ناوخۆ رێكده‌خاته‌وه، ئه‌و گوتى، “له‌و یاسایه باسی چه‌ند بابه‌تێكى ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ى وه‌رده‌گیرێن و چۆنیه‌تى وه‌رگرتنیان له هێزى ناوخۆ ئیش ده‌كه‌ن خه‌ڵكى به باڵا وگونجاو دابنرێن له رووى زانستییه‌وه، ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ى خانه‌نشین بكرێن خانه‌نشین نابن ده‌بێت خانه‌نشین بكرێن”.