وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: حكومەتی عێراق شكستی هێناوە لە پاراستنی مەسیحییەكانی وڵاتەكەی
نووچەنێت-ئاژانسەكان
راپۆرتێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت حكومەتی بەغدا شكستی هێناوە لەوەی رێگیری بكات لە چەوساندنەوەی مەسیحییەكانی ووڵاتەكەی، هەروەها لێكۆڵینەوەش ناكات لەو ستەم و زۆردارییەی بەرامبەر مەسیحییەكانی عێراق دەكرێت.
راپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا تایبەتە بە ئازادییە ئایینییەكان لە جیهاندا بۆ ساڵی 2013 و تێیدا دەڵێت “حكومەتی عێراق كەشێكی رەخساندووە كە رێخۆشكەری دەمارگیری دەكات و هانی سوكایەتی بە مەسیحییەكان و توندوتیژی بەرامبەریان دەدات”. راپۆرتەكە تەئكید دەكاتەوە كە لە عێراقدا سوكایەتی و جیاكاری لەسەر بنەمای ئایینی بوونی هەیە.
شیاوی ووتنە ژمارەی مەسیحییەكان لە عێراقدا و لە ساڵی 2003 ملیۆنێك كەس بووە كە 600 هەزاریان لە بەغدا و 60 هەزاریان لە موسڵ ژیاوون.