نوچه‌نێت
دواى ئه‌وه وه‌زیرى نه‌وتى عێراقى رایگه‌یاند، حكوومه‌تى هه‌رێم پابه‌ند نه‌بووه به رێككه‌وتنى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى نه‌وت كه له ئۆپیك پڵه‌س ئه‌نجام دراوه، ئه‌مڕۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان روونكردنه‌وه‌ى داوه و ده‌ڵێ به مه‌رج پابه‌ندى ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌بین.
روونكردنه‌وه‌كه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ناوى جوتیار عادل گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاتووه و تێیدا ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه، كه نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان 10% كۆى نه‌وتى عێراق پێكده‌هێنێ.
گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێم سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى نه‌وت ده‌ڵێ، “حكوومەتی هەرێمی كوردستان هیچ لارییەکی لە كەمكردنەوەی بەرهەم نییە بەپێی رێژەیەكی دادپەروەرانە كە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ رێككەوتنی لەسەر بكرێت بەرانبەر ئەوە حكومەتی فیدراڵ بڕی شایستەی هەرێمی كوردستان دابین بكات لەو پارەیەی لەئەنجامی ئەم كەمكردنەوەیە لەدەستی دەدات، بەپێچەوانەوە هەرێم ناتوانێت كاروباری خۆی بەڕێوە ببات”.
له مانگى نیسانى رابردوو بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى نه‌وت، ئۆپیك پڵه‌س رێككه‌وتنێكى ئه‌نجام دا، بۆئه‌وه‌ى بڕى به‌رهه‌مى وڵاتانى به‌رهه‌مێن كه‌م بكرێته‌وه. به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه عێراق ده‌بێت رۆژانه ملیۆنێك و 60 هه‌زار به‌رمیل كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌و كات سامر غه‌زبان وه‌زیرى پێشووى نه‌وتى عێراق گوتى، “ده‌بێت له‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه حكوومه‌تى هه‌رێمیش پابه‌ند بێت و بڕى به‌رهه‌مى نه‌وتى خۆى كه‌م بكاته‌وه”. دوێنێ ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق گوتى، حكوومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كه نه‌بووه و به‌شێوه‌یه‌كى نیمچه سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵسوكه‌وتى كردووه.
ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پابەندبوونی حکومەتی هەرێم بە رێككەوتنی ئۆپیک پڵەس
حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندی كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی خاو بووە لەژێر رۆشنایی بڕیارەكانی ئۆپێك پڵەس (+OPEC ) بەشێوەیەكی دادپەروەرانە وبەو بڕەی لەكێڵگەكان بەرهەم هێندراوە.
وەك ئاشكراشە بەرهەمی نەوتی خاو لەهەرێمی كوردستان ڕێژەكەی لە 10% تێپەڕ ناكات لەكۆی بەرهەمی گشتی عیراق.
حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ لارییەکی لە كەمكردنەوەی بەرهەم نیە بەپێی ڕێژەیەكی دادپەروەرانە كە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ رێككەوتنی لەسەر بكرێت بەرانبەر ئەوە حكومەتی فیدراڵ بڕی شایستەی هەرێمی كوردستان دابین بكات لەو پارەیەی لەئەنجامی ئەم كەمكردنەوەیە لەدەستی دەدات، بەپێچەوانەوە هەرێم ناتوانێت كاروباری خۆی بەڕێوە ببات وناشتوانێت خەرجیە سەرەكیەكانی خۆی دابین بكات لەسەرووی هەمووشیانەوە مووچەی فەرمانبەران . هەروەها بودجەی دابینكراو بۆ بەشێك لەقەرەبوی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە لە 450 ملیار بۆ 320 ملیار دینار مانگانە كەم كرایەوە ، ئەمە جگە لەدابەزینی ئاستی داهاتی غەیرە نەوتی بەهۆی كاریگەریەكانی پەتای كۆڕۆنا (كوفید- 19) ونەناردنی بەشە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بۆ مانگی پێنج وشەش وحەوتی ٢٠٢٠.
ئەم بارودۆخە پێویستی بەوە دەكات حكومەتی فیدراڵ ڕەچاوی قەیرانی سەختی دارایی هەرێمی كوردستان بكات كە لە شوباتی 2014ـەوە پێیدا تێدەپەڕێت.
ئەوەی شیاوی باسە، لەم بارەیەوە لەرۆژی 18/4/2020 رێككەوتنێك لەنێوان حكومەتی فیدراڵ وحكومەتی هەرێمی كوردستان كراوە، شاندی حكومەتی فیدراڵەوە کە لە جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە – وەزیری نەوتەوە سەرۆكایەتی كرا وشاندی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لەلایەن وەزیری دارایی وئابووریەوە سەرۆكایەتی كرا، ئەم رێككەوتنە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیەندرا وهەردوولاش دووپاتیان کردەوە كە پێویستە رەچاوی دادپەروەری بكرێت لەدەستنیشانكردنی رێژەی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لەهەرێمی كوردستان ولەسەر بنەمای رێژەی كۆی بەرهەمی نەوتی خاوی عیراقەوە بێت ونەبێتە هۆكارێك بۆ زیانی زیاتری ماددی بۆ هەرێمی كوردستان.
د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٢ ئوکتۆبەر ٢٠٢٠