سه‌نگه‌ر ئاكره‌یى، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
دواى ئه‌وه‌ى به ناوى ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایان لێدوانێك بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوایه داوا ده‌كات ئه‌ندامبوونى مامۆستایان له یه‌كێتییه‌كان ببێته ناچاریى و ئه‌گه‌ر پابه‌ندنه‌بن ده‌رماڵه‌كانیان لێ ببڕێت، له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت، ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێ، ” لێدوانى له‌م جۆره‌م نه‌داوه و ئه‌ندامبوون له یه‌كێتى مامۆستایان سه‌ربه‌ستانه ده‌مێنێته‌وه”.
له چه‌ند ماڵپه‌ڕێك وتۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێدوانێك به ناوى ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى بڵاوكراوه‌ته‌وه و كه گوتوویه‌تى ده‌بێت ئه‌ندامبوون له یه‌كێتى مامۆستایان به‌شێوه‌یه‌ك بێت هه‌ر مامۆستایه‌ك نه‌بێته ئه‌ندام ئه‌وا ده‌رماڵه‌ى پێنه‌درێت.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت ئه‌م جۆره لێدوانه‌كه‌ى به‌درۆ خسته‌وه و گوتى، “من لێدوانى له‌م جۆره‌م نه‌داوه، ئه‌ندامبوون له یه‌كێتى مامۆستایان سه‌ربه‌ستانه ده‌مێنێته‌وه”.
سه‌باره‌ت به‌و دهنگۆییهى كه له‌مانگى داهاتوو قوتابخانه‌كان به ته‌واوى ده‌كرێنه‌وه، ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایان به نوچه‌نێتى راگه‌یاند، “ئه‌م بڕیاره به‌ده‌ست وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵایه و ئه‌وان له گفتوگۆدان له سه‌ره‌تاى مانگى یانزه بڕیاره‌كه ده‌ده‌ن”.