سه‌نگه‌ر ئاكره‌یى، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
دابان محه‌مه‌د په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنى گۆڕان، له‌سه‌ر دۆسیه‌ى سزادانى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى باشماخ دووپاتى كرده‌وه جارێ سزاكه ته‌نیا راگرتنى مووچهكهیهتى و ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران رێكاریى زیاتر ده‌رهه‌قى ئه‌نجام بدات .
دابان محه‌مه‌د له ئه‌كاونتى خۆى له فه‌یسبووك پێشتر ئاشكراى كرد بوو، چه‌ند مانگێكه لیوا مه‌ریوان به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى مه‌رزى باشماخ مووچه‌كه‌ى له لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه راگیراوه وه‌ك سزایه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشیلكارییه داراییه‌ى له مه‌رزى باشماخ ده‌كرێت.
دابان دووپاتى كردووه‌ته‌وه، جگه له به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى مووچه‌ى ته‌واوى ئاسایشه‌كه راگیراوه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى هه‌نگاوى داهاتوو چى ده‌بێ، دابان محه‌مه‌د په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنى گۆڕان به نوچه‌نێتى راگه‌یاند، تا ئێستا ته‌نیا ئه‌وه كراوه كه مووچه‌كه‌یان راگیراوه، ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كه هه‌نگاوه‌كانى داهاتووى چى ده‌بێت.
دابان محه‌مه‌د له لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت دووپاتى كرده‌وه، ئه‌وان دۆسیه و به‌ڵگه‌كانیان به ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران داوه.
ماوه‌یه‌كى زۆره دیارده‌یه‌ى گه‌نده‌ڵى له مه‌رز وده‌روازه سنوورییه‌كان، بووه‌ته بابه‌تى گه‌رمى په‌رله‌مانتاران و راى گشتى له كوردستان ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت له په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى مه‌رزه‌كانى كرد و بهدوداچوونى بۆ كرد.
