(نوچەنێت ) سەنگەر ئاکرەیی
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڕی 500 ههزار دۆلار بۆ نۆژەنكردنەوەی پەرستگای لالش تەرخان دەكات و بۆ ئەم مەبەستەش کۆنسولی گشتی ئەو وڵاتە لە هەولێر، سەردانی پەرستگای ناوبراوی کرد.
لە ڤیدیۆیەکدا كە لە ئەکاونتی فەرمی کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەرێم، بڵاوكراوەتەوەو، رۆب وۆلەر باس لە سەردانەکەی دەکات و وەک دیارە ٥٠٠،٠٠٠ دۆلاری تر بۆ قۆناغی دووەم لە نۆژەنکردنەوەی پەرستاگای لالش لەلایەن وڵاتەكەیەوە تەرخان كراوە.
بە ئامادەبونی کۆمەڵێک کەسایەتی ئایینی لە پەرستگاکە، رۆب وۆلەر باسی قۆناغی دووەمی پرۆژەکە دەکات کە هاوکاری گشتی ئەمەریکا تاکو ئێستا بۆ ئەم مەبەستە دەکاتە یەک ملیۆن دۆلار.
کۆنسوڵی ئەمەریکا دەشڵێ “تاکو ئێستا نزیکەی ٤٧٠ ملیۆن دۆلار لە باکووری عێراق بۆ هاوکاری و نۆژەنکردنەوەی شوێنی ئاینیی لە لایەن ئەمەریکاوە تەرخانکراوە کە لە دەرئەنجامی هێرشەکانی داعش تێکچوونە.”