پارتی ئایندەی داوودئۆغلۆ، یەكەمین كۆنگرەی دەبەستێت

0

نوچەنێت. ئاژانسەكان

بەپێی زانیاری ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڕیارە بەم نزیكانە پارتی ئاییندە كە ئەحمەد داوود ئۆفلۆ سەرۆكایەتی دەكات، یەكەمین كۆنگرەی خۆی ببەستێت

بەگوێرەی زانیاری ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا، رۆژی ٣١ی ئەم مانگە یەكەمین كۆنگرەی ئەو پارتە لەژێر دروشمی (داهاتوو بۆ تۆیە و داهاتوو بۆ توركیایە) دەبەسترێت. هەر لەو كۆنگرەیەشدا داوودئۆغلۆ وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە كە بۆچی لە ئاكەپە جیا بووەوە و پارتێكی تازەی دامەزراند.

ئەوەش بڵاوكراوەتەوە كە لەبەر بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هیچ پارتێكی سیاسی لە توركیا داوەتی كۆنگرە ناكرێت، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەكانی میدیاكانی توركیا، داوودئۆغلۆ نامەیەك بۆ هەموو سەرۆكی پارتە سیاسییەكان دەنێرێت و پێیان دەڵێت بەهۆی بوونی كۆرۆناوە هیچ كەسێك داوەت ناكەین و بمانبوورن.

بڕیاریشە لەو كۆنگرەیەدا داوودئۆغلۆ باس لە چارەسەركردنی كێشەی كورد بكات، هەروەها پەیامی تایبەتی بۆ كورد دەبێت.

پارتی ئایندە لە ١٢ی١٢ی٢٠١٩ دامەزرا و سەرۆكی پارتی ئەحمەد داوودئۆغلۆوە، كە پێشتر لەسەر لیستی ئاكەپە سەرۆك وەزیرانی توركیا بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com