نوێنەری تایبەتی بان كی مون: عێراق دوو رێگاچارەی لەبەردەمدایە

0

miladinovنوێنەری تایبەتی بان كی مون: عێراق دوو رێگاچارەی لەبەردەمدایە

نووچەنێت-رادیۆ سەوا

نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دوو بژاردە دەخاتەڕوو بۆ دەربازبوون لە قەیرانی ئێستای عێراق، كە هیچكامیان ئەوە نین كە مالیكی خوازیاریەتی.
زیاتر لە دوو ساڵە نووری مالیكی و لیستی دەوڵەتی یاسا جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە حكومەتی نوێی عێراق لەسەر بنەمای زۆرینەی سیاسی دەبێت، نەك بەشداری پێكردنی سەجەم پێكهاتەكان و حكومەتی كۆدەنگی نیشتیمانی.
ئەمڕۆ سێشەممە 29ی تەمموز لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ رادیۆ سەوا، نیكۆلای میلادینۆڤ نوێنەری تایبەتی بان كی مۆن لە عێراق ووتی: عێراق بۆ ئەوەی لەم قەیرتنەی ئێستا دەربچێت دوو بژاردە لەبەردەم حكومەتی نوێیە: “یان حكومەتێك لە كەسانی تەكنۆكرات پێك بێت، یاخود حكومەتێك بێت هیچ لایەنێكی عێراق پشتگوێ‌ نەخات و بەشدارییان پێبكات”.
لە حكومەتی تەكنۆكراتدا حساب بۆ ئینتیمای حیزبی و سیاسی ناكرێت و تەنیا پسپۆڕی دەخوێنرێتەوە، ئەمەش پێچەوانەی خواستی مالیكییە كە دەیەوێت پۆستە گرنگەكان لای خۆی و حیزبەكەی بمێننەوە، باری دووەمیش هەر ب دڵی مالیكی نییە چونكە دەبێت دەسەڵاتی فیعلی بدرێتە ئەوانەش كە مالیكی بە لەمپەریان دادەنێت لەبەردەم سیاسەتەكانیدا.
میلادینۆڤ ووتوشیەتی “هەر پلانێكی ئەمنی و سیاسی بۆ ئەوەی سەركەوتوو بێت، دەبێت جێی رەزامەندی هەموو پێكهاتەكان بێت”، تەئكیدیشی كردۆتەوە هەر حكومەتێك دەیەوێت سەركەوتووبێت دەبێت بنكەیەكی جەماوەریی فراوان بۆخۆی پێك بهێنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com