رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراقى ئاشكراى كردووه، حكوومه‌تى عێراق له‌سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو ره‌شنووسى بودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى 2021 ده‌نێرێته په‌رله‌مان.
دواى ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى عێراق له ئاماده‌كردنى بودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى 2020 شكستى هێنا، بڕیاره له‌سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو “تشرینى دووه‌م” بودجه‌ى ساڵى 2021 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكات.
رۆژنامه‌ى سه‌باح كه رۆژنامه‌یه‌كى فه‌رمى عێراقییه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ى تشرینى یه‌كه‌م بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ده‌بووایه بودجه‌كه له ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه بگاته په‌رله‌مان.
جه‌مال كۆچه‌ر په‌رله‌مانتارى كورد له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، “بودجه‌كه دواكه‌وتووه، به‌ڵام پێشبینى ده‌كرێت له‌سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو بگات”.
كۆچه‌ر روونى كردووه‌ته‌وه به‌گوێره‌ى یاساى دارایى گشتى عێراق، ده‌بێت ره‌شنووسى بودجه له ناوه‌ڕاستى مانگى تشرینى یه‌كه‌م بگاته په‌رله‌مان، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى حكوومه‌ت پێشتر بودجه‌ى 2020ى ئاماده نه‌كردووه، له‌برى ئه‌وه یاساى كورتهێنانى بودجه‌ى داوه‌ته په‌رله‌مان، ئه‌وا بودجه‌ى ساڵى داهاتوو دواكه‌وتووه.
له‌كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى باس له‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌رهاتوو وه‌زیرى دارایى عێراق بیر له‌وه بكاته‌وه ره‌شنووسى چاكسازى بخاته بودجه‌ى ساڵى داهاتوو، ئه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ بودجه‌كه زیاتر دوا بكه‌وێ.