هه‌ر سێ وڵاتى ئه‌وروپا به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا ره‌زامه‌ندییان داوه، قه‌رزێكى پێنج ملیۆن دۆلارى به خێرایى به عێراق بده‌ن، بۆئه‌وه‌ى بتوانێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابین بكات.
ره‌حیم عه‌بوودى په‌رله‌مانتار له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى، دووپاتى كردووه‌ته‌وه، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له گه‌شته‌كه‌ى بۆ ئه‌وروپا قه‌رزى خێراى ده‌ستكه‌وتووه و بۆ دابینكردنى مووچه به‌كارى ده‌هێنێ.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه هاوكات سه‌ركرده‌یه‌كى ره‌وتى حیكمه‌یه، باس له‌وه ده‌كات هه‌ر سێ ئه‌و وڵاته‌ى كه كازمى سه‌ردانى كردوون “به‌ریتانیا، فڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا” ره‌زامه‌ندییان داوه قه‌رزێكى خێرا به سوودێكى كه‌م به عێراق بده‌ن.
ده‌ڵێ، “ئه‌و قه‌رزه له چه‌ند رۆژى داهاتوودا به ده‌ستى عێراق ده‌گات، بۆئه‌وه‌یه عێراق بتوانێ قه‌یران مووچه تێپه‌ڕێنێ”.
په‌رله‌مانتاره‌كه باس له‌وه ده‌كات سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى چه‌ند سوودێكى تر‌ى ئابوورى و دارایى لێكه‌وتووه‌ته‌وه، له‌وانه وه‌به‌رهێنانى خێرا كه له شاره رزگاركراوه‌كانى ژێر ده‌ستى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ئه‌نجام ده‌درێت.