نوچه‌نێت
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراقى رایگه‌یاند، كۆمپانیاى نیشتمانى بۆ نه‌وت كه ده‌وڵه‌تى خاوه‌ندارێتى ده‌كات له سه‌ره‌تاى 2022 ئاماده ده‌بێت.
ماڵپه‌ڕى میدڵ ئیست ئۆنلاین لێدوانه‌كانى ئیحسان عه‌بدولجه‌بارى وه‌زیرى نه‌وتى عێراقى له‌سه‌ر نه‌وتى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى كۆنگره‌ى نه‌وتى عێراق كردوویه‌تى.
وه‌زیرى عێراق گوتوویه‌تى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ ئۆپیك پڵه‌س كردوویه‌تى، بووه‌ته هۆى ئه‌وه پرۆژه نه‌وتییه‌كانى عێراق دوا بكه‌وێت، به‌ڵام له ئه‌نجام دا پێشبینى ده‌كرێت نرخى نه‌وت به‌رز ببێته‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمى كوردستان وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ده‌ڵێ، هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى نیمچه سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه ده‌كات و پابه‌ند نییه به رێككه‌وتنى ئۆپیك پڵه‌س بۆ دابه‌زاندنى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه عێراق ئێستا ده‌توانێ رۆژانه پێنج ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێ، به‌ڵام له پێنج ساڵى داهاتوودا ئه‌م توانایه بۆ حه‌وت ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه.
ماوه‌یه‌كه باس له دامه‌زراندنى كۆمپانیاى نیشتمانى بۆ نه‌وت ده‌كرێت، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ده‌ڵێ له سێ مانگى یه‌كه‌مى 2022 ئه‌م كۆمپانیایه ئاماده ده‌بێت و ئه‌ركه‌كه‌ى سه‌رپه‌رشتیكردنى ته‌واوى كۆمپانیاكانى نه‌وتى عێراقه.