دیمانه شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به‌نوچه نێت
سوننه‌كان ناتوانن وه‌ك كورد ببنه خاوه‌ن هه‌رێم
حزبه ئیسلامییه‌كان له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو بارودۆخیان باش نابێ
هه‌ڵه عه‌بدولمه‌هدى بوو حه‌شد ده‌سه‌ڵاتى گه‌وره بوو
ئیحسان شه‌مه‌رى مامۆستایه‌كى زانكۆى به‌غدایه وهاوكات سه‌رۆكى سه‌نته‌رى “بیركردنه‌وه‌ى سیاسییه له عێراق”. له دیمانه‌یه‌كى كورتدا له‌گه‌ڵ نوچه‌نێت باس له چه‌ند بابه‌تێكى هه‌نووكه‌یى تایبه‌ت به عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ “سوننه‌كان ناتوانن هاوشێوه‌ى كورد هه‌رێمێك دابمه‌زرێنن، چونكه به‌ر هه‌موو شتێك ئه‌وان په‌رته‌وازه‌ن”.
بارودۆخى عێراق له ئێستا له‌ڕووى سیاسی و ئابوورى وخزمه‌تگوزارى خراپه، ئایا چاره‌سه‌رى ئه‌و بارودۆخه چۆن ده‌كرێت؟ ئایا له‌م بارودۆخه‌دا هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته چاره‌سه‌رى ئه‌و قه‌یرانانه ده‌كات؟
بارودۆخى عێراق وقه‌یرانه‌كان له زیادبووندایه، عێراق وڵاتێكى په‌رته‌وازه‌یه وچاره‌سه‌ریشى ده‌بێت به چه‌ند قۆناغدا بڕوات و له هه‌ڵبژاردنى داهاتوه‌وه ده‌بێت ئه‌و قۆناغانه ده‌س پێ بكات به‌وه‌ى نه‌وه‌یه‌كى نوێ وعه‌قڵێكى سیاسی نوێ وڵات به‌ڕێوه ببات و پێویستى به سیسته‌مێكى چاكسازیى پته‌و هه‌یه .
جیا له‌و چینه‌ى كه 17 ساڵه عێراق به‌ڕێوه ده‌بات پێویستمان به نه‌وه‌یه‌كى نوێ هه‌یه، ئه‌م گۆڕانكارییه‌یش به‌هه‌ڵبژاردنێكى بێگه‌رد ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ى عێراق بخرێته‌وه چوارچێوه‌یه‌كى دروست.
قۆناغێكى تر ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ى وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن، كه‌سانى ته‌كنۆكرات بن و جیا له‌مه‌یش كارێكى جددى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بكرێت و له هه‌موو قۆناغه‌كانیش كار به ده‌ستوور بكرێت.
زۆر ره‌خنه له مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌گیرێت، ئایا ئه‌و ره‌خنانه له جێى خۆیه‌تى یاخود نه‌یارى كازمین یان به‌ڕاستى ره‌خنه‌كان راستن و له‌سه‌ر هه‌قن؟
كازمى حه‌ز ده‌كات كاربكات به‌ڵام كازمى به‌ره‌و ڕووى هێزه سیاسییه‌كان ده‌بێته‌وه، ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ش به‌ره‌و به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت ده‌ڕوات هه‌رچه‌نده حكوومه‌ت هه‌نگاو ده‌نێت ئه‌وه قه‌یرانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه زیاتر ده‌بێت.
ئه‌وه له لایه‌ك له‌لایه‌كى دیكه‌وه گوتاره‌كانى كازمى به‌ره‌و موزایه‌ده‌ى سیاسی ده‌ڕوات و ده‌چێته چوارچێوه‌ى مشتومڕى سیاسی به تایبه‌تى هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن حه‌زناكه‌ن كازمى سه‌ركه‌وتوو بێت بۆیه هه‌ڵده‌ستن به ڕه‌خنه‌گرتن. ئه‌وه بۆ سه‌رۆك وه‌زیران و به‌ڕێوه‌بردنى وڵات نابێت، هه‌روه‌ها كازمى پابه‌نده به هه‌ندێ رێكار وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت له سه‌رخۆیه و خێرا كار ناكات.
كازمى ته‌نیا له‌لایه‌ن سیاسیه‌كانه‌وه ره‌خنه‌ى لێ ناگیرێت، به‌ڵكو له لایه‌ن رای گشتیش ره‌خنه‌ى لێ ده‌گیرێت، پێده‌چێت ئه‌و قه‌یرانه‌ى كازمى پێیدا تێده‌په‌ڕێت ده‌سته‌وه‌سانى كرد بێت كه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى داویه‌تى بۆی نه‌چێته سه‌ر و جێبه‌جێیان نه‌كات.
حه‌شد وا ده‌رده‌خه‌ن ئه‌وان عێراق به‌ڕێوه ده‌به‌ن، یان ده‌گوترێ ده‌سه‌ڵاتدارى راسته‌قینه له عێراق حه‌شده، بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چییه؟
ده‌بێ عێراق ده‌ستوور فه‌رمانڕه‌وایى بكات، نابێت هیچ كه‌سێك و لایه‌نێكى دیكه ده‌ست له كارى وڵات وه‌ربدات، به‌ڵام به بۆچوونى من هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن ده‌یانه‌وێ هه‌ژموونى خۆیان به‌سه‌ر بڕیارى سه‌روه‌ریى عێراق هه‌بێت وهه‌وڵده‌ده‌ن بۆچوونى خۆیان به زۆرملێ بسه‌پێنن، ئه‌وه‌ش رێگه‌پێدراو نییه نابێت قبووڵ بكرێت.
ئه‌و هێزه چه‌كدارانه عادل عه‌بدولمه‌هدى (سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوى ده‌ست له‌كاركێشاوه) پاڵپشتى ده‌كردن و بوارى پێدان كه له دامه‌زراوه‌كانى وڵات ده‌ستیان هه‌بێت. ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌بوو به‌ڵام له‌كۆتاییدا عێراق دیموكراسى و فره‌یى و فیدراڵییه.
ئه‌و هێزه چه‌كدارانه توندوتیژى به‌كارده‌هێنن و باره‌گاى حیزب و ماڵى به‌رپرسان و په‌رله‌مانتاران ده‌سوتێنن، بۆ حكوومه‌ت ناتوانێت بیانوه‌ستێ؟
كارى حكوومه‌ته ئه‌و میلیشیانه بیانوه‌ستێنێ، كارى كازمیه كه رێگه‌نه‌دا‌ت كه‌س ده‌ستدرێژیى بكات و هه‌ڕه‌شه له هیچ كه‌سێك ولایه‌نێك بكات، چونكه یه‌كێك له رۆڵه گرنگه‌كانى ده‌وڵه‌ت پاراستنى هاووڵاتیان وسامانه‌كانیان ودامه‌زراوه‌كانى حكوومه‌ته. ئه‌وه كارانه به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له ئه‌ستۆى كازمییه.
دیسان باسی دامه‌زراندنى هه‌رێمى سوننه ده‌كرێت، ئایا بانگه‌شه‌كردن بۆ هه‌رێمى سوننه واقعییه. ئه‌گه‌ر واقعییه ئه‌و به‌ربه‌ستانه چین دێنه پێش ئه‌و پرۆژه‌یه بۆچى ئه‌وان وه‌ك هه‌رێمى كوردستان ناتوانن هه‌رێمێك دابمه‌زرێن ؟
هه‌رێمى كوردستان رێكخراوه و سیسته‌مێكى پێشكه‌وتوویان له‌رووى سیاسی وكارگێرییه‌وه هه‌یه. بۆیه له پاراستنى هه‌رێمه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو بوون. باسكردنى یان پێشنیاركردنى هه‌رێمى سوننه له‌و كاته‌دا به‌شێكه له‌و فشارانه‌ى هه‌ندێك له هێزى سیاسی ئه‌نجامى ده‌ده‌ن. پێشتریش بابه‌تى هه‌رێمى سوننه پێشنیار كراوه، به‌ڵام بوار نه‌بوو جێبه‌جێ بكرێ. پێده‌چێت سروشتى ئه‌و ناكۆكیانه له‌نێوان حیزبه سیاسیه‌كان له‌لایه‌ك و له‌ناو حیزبه سوننه‌كان خۆیان له‌لایه‌كى دیكه‌وه له‌گه‌ڵ حیزبه شیعه‌كان ، هاوكات حكومه‌تیش به‌ربه‌ست بێت بۆ دروستبوونى هه‌رێمى سوننه. چونكه وڵاتیش ناتوانێت ئه‌و هه‌رێمانه به‌ڕێوه ببات. له‌كاتێكدا به چه‌ندین قه‌یراندا تێده‌په‌ڕێت .
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا بوون به هه‌رێم بابه‌تێكى ده‌ستوورییه و ناكرێ نكۆڵى لێبكرێت، ئه‌مه حاڵه‌تێكى نامۆ نییه.
ئایا سوننه‌كان په‌رته‌وازه‌ن ئایا ئه‌وه هۆكارێك نییه بۆئه‌وه‌ى ئه‌وان له دانانى هه‌رێم سه‌رنه‌كه‌ون؟
گومانى تێدا نییه كه بابه‌تى هه‌رێمایه‌تى په‌یوه‌سته به چه‌ند میكانیزمێك له‌وانه بابه‌تى ده‌نگدان له‌و پارێزگایانه. چونكه ئه‌وه ته‌نیا دروشم نییه ده‌بێت خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه به ته‌واویى باوه‌ڕیان به بوون به هه‌رێم له‌لا گه‌ڵاڵه بووبێت، سوننه‌كان یه‌ك هه‌ڵوێست نین بۆیه سه‌ركه‌وتوو نابن .
وه‌ك تێبینى ده‌كرێ حزبه ئیسلامییه‌كان “به شیعه و سوننه‌وه” له‌ڕووى جه‌ماوه‌رییه‌وه له پاشكشه‌دان، پێتوایه رۆڵیان له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو چى ده‌بێت؟
حیزبه ئیسلامییه‌كان رووبه‌ڕووى چه‌ندین ره‌خنه بوونه‌ته‌وه جا له لایه‌ن خودى خۆیانه‌وه بێت و یان له‌لایه‌ن خه‌ڵكیشه‌وه. چونكه ئه‌و حیزبانه كه خۆیان به پابه‌ندبوون به ئیسلامه‌وه نیشان ده‌ده‌ن هیچ پێشكه‌وتنیان به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه. جیا له‌وه‌یش چه‌ند تۆمه‌تێكى تر‌ى وه‌ك ده‌ستوه‌ردان له كاروبارى وڵات و گه‌نده‌ڵى و وه‌ستانه‌وه له‌دژى خۆپێشانده‌ران، بۆیه من پێموایه له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو رۆڵیان نابێت.
ده‌گوترێ حكوومه‌تى كازمییش سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له‌وه‌ى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بكات بۆ چاره‌سه‌ریى كێشه‌كان؟
ڕێككه‌وتنى هه‌رێم وبه‌غدا دانامه‌زرێت وجێگیر نابێت به‌ده‌ستوور نه‌بێت. ده‌بێت ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت و ده‌بێت یاسایه‌ك هه‌بێت كه كۆتایى به ناكۆكییه‌كانى نێوانیان بهێنێ. ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه رێككه‌وتنه‌كان نه به ده‌ستوور و نه به یاسایه و ته‌نیا رێككه‌وتنى سیاسییه، كه ئه‌مه‌یش درێژخایه‌ن نییه و كۆتایى دێت.