نوچەنێت
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، هێرشکارانی سەر بارەگای پارتی لە بەغدا، تیرۆریستانی سەر بە ئێران بوون.
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیی هەفتانەی وەزارەتەکەی لە بارەی دوو رووداوی نوێ و گەورەی عێراق رایگەیاند: سەرەتای ئەم هەفتەیە تیرۆریستانی سەربە ئێران بارەگای سەرەکی پارتیان لە بەغدا سووتاندووە”.
پۆمپیۆ لەبارەی رووداوەکەی فەرحاتییە دەڵێت “لە هەمانکاتدا گرووپی دووەم لە پارێزگای سەلاحەدین هەشت کەسی سوننەیان کوشتووە”.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند، ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی پاڵپشتیی لە هەوڵەکانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن، کە سزای ئەو گرووپە شیعییانەی سەربە ئێران بدات کە سەروەریی و سەقامگیریی عێراق دەخەنە ژێرپێ.