نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكى ده‌وڵه‌تى یاسا رایده‌گه‌ینێ نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو خۆى كاندید ناكات، نووسینگه‌ى مالیكیش شتێكى تر ئاشكرا ده‌كات .
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت مشت‌ومڕێك له‌ناو هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاساى هه‌یه، سه‌باره‌ت به به‌شداربوونى نوورى مالیكى له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته.
عه‌دنان ئه‌سه‌دى په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاسا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاندووه به دوورى ده‌زانێ نوورى مالیكى ئه‌مجاره خۆى كاندید بكات.
كه‌چى دواى ئه‌م لێدوانه‌ى ئه‌سه‌دى، نووسینگه‌ى نوورى مالیكى روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى به درۆ خستووه‌ته‌وه.
نووسینگه‌ى مالیكى له نووسراوێكدا ده‌ڵێ مالیكى سه‌رۆكایه‌تى لیستى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌كات له به‌غدا و هه‌واڵى خۆ كاندیدنه‌كردنى راست نییه.
نوورى مالیكى كه هاوكات سكرتێرى حزبى ده‌عوه‌ى شیعه‌یه. له دوو خوولدا سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى عێراقى كردووه و دواتر جێگرى سه‌رۆك كۆمارى پێشووى عێراق بووه. مالیكى له چه‌ند دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى و كه‌وتنى شارى مووسڵ تۆمه‌تبار ده‌كرێ.