نوچەنێت
بانكی رەشدی عێراقی بڕیاری دا پێشینەی 10 ملیۆن دینار بداتە ئەو كەسانەی كە ژنی دووەم دێنن، بەڵام بەمەرجێك فەرمانبەر بێت.
بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ چوارشەممە بانكی رەشید كە سەر بە بانكی ناوەندی عێراقییە بڕیاری داوە كە پێشینەی هاوسەرگیری پێشوەختە بدات بەو فەرمانبەرانەی كە خێزاندارن و ژنی دووەم دێنن، بەمەرجێك خۆی و هاوسەری یەكەمی لەو بڕە پارەیە سوود مەند بن كە 10 ملیۆن دینارە.
ئەوەشی روونكردۆتەوە كە ئەو پێشینەیە هەموو فەرمانبەرانی عێراقی دەگرێتەوە بەمەرجێك خزمەتی ئەو فەرمانبەرە لە دوو ساڵ كەمتر نەبێت و لەلایەن فەرمانگەكەشییەوە پشتگیری بكرێت، هەمان كات پێشتریش خۆی و ژنی یەكەمی سوود مەند نەبووبن لە پێشینەی هاوسەرگیریی.