سەنگەر ئاکرەیی – نوچەنێت
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له هه‌رێمى كوردستان بۆ نوچه‌نێت ئاشكراى كرد، خه‌ڵكانێك به نایاسایى خزمه‌تیان بۆ درێژكراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌مه‌یش ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى نووسراوێكى به وه‌زاره‌تى دارایى داوه و دواداچوون ده‌كات.
لە لێدوانەکدا بۆ نوچەنێت، ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی گوتی: “مووچەی ئەوانەی بە نایاسایی خزمەتیان بۆ درێژکراوەتەوە رادەگیرێ. ئێمە بە نووسراوێک داوامان لە وەزارەتی دارایی کردووە کە ئەو بابەتە کاری لەسەر بکرێت و هاوکارمان بن.”
سەبارەت بە ئامار و داتاکانی ئەو فەرمانبەرانە، حاکم ئەحمەد گوتی، “ناکرێ ژمارەیەکی دیاریکراو بڵێین و لە ئێستادا بەردەستمان نییە بەڵام ئەو داتایانە لەگەڵ هاتنی مووچە لە وەزارەتی دارایی بەدەردەکەوێ”.
لە درێژەی قسەکانی دا بۆ ئەم پرسە، حاکم ئەحمەد ئه‌نوه‌ر گوتی: “لە هەندێک حاڵەتی زۆر دەگمەن نەبێ، ئەگەرنا ئەو یاسایە گشتگیرە و هەموو لایەنەک دەگرێتەوە و بەپێی یاسا هەڵسوکەوت لەگەڵ هەموویان دەکرێت”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌م دیارده‌یه له كامه پارێزگاى كوردستان زیاتره، ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى گوتى، “ئەمە پەیوەستە بە وەزارەتەکانەوە کە بڵێن لە ئاستی وەزارەت ژمارەی ئەم حاڵەتانە چەنده و چۆنه و دواتر بابەتەکە بە یاسایی چارەسەر دەکرێت.”
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى روونى كرده‌وه ئه‌وان وه‌ك ده‌سته هەفتەی رابردوو، چەند رۆژ بەر لە دابەشکردنی مووچه رایانگه‌یاندووه دەست بە کار و چالاکییەکانیان دەکەینەوە.