سەنگەر ئاکرەیی – نوچە نێت
به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى نه‌وت و كانزاكانى هه‌ولێر بۆ نوچه‌نێت ئاشكراى كرد سبه‌ى نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاووڵاتیانى ناوچه شاخاوییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
ئاری سابیر، بەڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى نه‌وت وكانزاكانى هەولێر، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 21ى تشرینى یه‌كه‌م بۆ نوچەنێت گوتی، “چاوەرێی حکوومەتی عێراق وحکوومەتی خۆمانین بۆئه‌وەی دەست بکەین دابه‌شكردنى نەوتى سپى ماڵان، ئێستا ئەو نەوتەی بۆمان هاتووە تەنها بەشی ناوچەی شاخاوییه‌كانه”.
ئەم بەرپرسە سەبارەت بە بەشەپشکی هەرێم له نه‌وتى سپى گوتى، “حکوومەتی عێراق به‌ڵێنیان پێداوین کە بەشەپشکی نەوتی هەر سێ پارێزگا سێ ئەوەندە زیاد بکرێت، واتە لە ٥٠ ملیۆن لترەوە بکرێتە ١٥٠ ملیۆن لتر. هەرکات بڕیارەکە دەرچوو و گەیشتە هەرێم، ئێمەش دەست دەکەین بۆ دابه‌شكردنى”.
هەروەها سەبارەت بە نرخی ئه‌و نه‌وته‌ى دابه‌ش ده‌كرێت، ئاری سابیر گوتی، “بۆ هەر بەرمیلێک نەوت کە ٢١٦ تا ٢١٨ لتر لەخۆیەوە دەگرێت، بە نرخی ٤٤٠٠٠ دینار دەگاتە ناو ماڵی هاووڵاتییان.”