حكوومەتی هەرێم بۆ بەرژەوەندی جوتیاران و پرۆژە كشتوكاڵییەكان لەكۆبوونەوەدایە

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ حکوومەتی ھەرێم لەبارەی كڕینەوەی گەنمی جوتیاران و لێخۆشبوونی گومركی بۆ هەندێک لە ئامێر و ماددە سەرەتاییەكانی پڕۆژە كشتوكاڵییەكان کۆدەبێتەوە.

 لەمبارەیەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، حکوومەتی هەرێم بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کاتژمێر ١٠ی پێشنیوەڕۆ کۆدەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تەوەرەکانی کۆبوونەوە بریتی دەبن لە گرفت و چارەسەری بابەتی كڕینەوەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكوومەتی فیدڕاڵییەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٠.

هەر بەپێی راگەیانراوەكەی فەرمانگەی ناوبراو یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە بابەتی لێخۆشبوونی گومركی بۆ هەندێک لە ئامێر و ماددە سەرەتاییەكانی پڕۆژە كشتوكاڵییەكان و ئاسانكاری بۆ جوتیاران و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com