ئاژانسێكى ئه‌ڵمانى ئاشكراى كردووه، هه‌فته‌ى داهاتوو په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا كۆده‌بێته‌وه بۆئه‌وه‌ى رێگه بدات هێزه‌كانى به‌شداربوو له شه‌ڕى رێكخراوى تیرۆریستى داعش بۆ 15 مانگى تر بمێننه‌وه.
ئاژانسى دۆیچه‌ڤیڵه‌ى ئه‌ڵمانى ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20 ى تشرینى یه‌كه‌م له راپۆرتێكدا، باسى له‌وه كردووه بڕیاره په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا هه‌فته‌ى داهاتوو له دانیشتنێكدا ماوه‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانیا له عێراق درێژ بكاته‌وه.
له راپۆرته‌كه هاتووه ئێستا 270 سه‌رباز له عێراقن و له‌وانه‌یش 140 سه‌ربازیان له هه‌رێمى كوردستانن. به‌ڵام به‌گوێره‌ى بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مان بێت ئه‌وا پێشبینى ده‌كرێت 500 سه‌ربازى له عێراق جێگیر بكرێن و هاوكارى هێزه عێراقییه‌كان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌نگێڵا میركڵى راوێژكارى ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه و میركڵ به‌ڵێنى پاڵپشتى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق دووپات كرده‌وه.