شلێر سەعید، تایبەت نوچە نێت
پرۆژه‌ى دووسایدى هه‌ولێر- رۆڤیا ئه‌مڕۆ به فه‌رمى كرایه‌وه، كه له سه‌رده‌مى كابینه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى ده‌ستى پێكردبوو، وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باس له گرنگى پرۆژه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێ ساڵانه گیانى سه‌دان كه‌س ده‌پارێزێ.
ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێگاى دووسایدى هه‌ولێر- رۆڤیا كرایه‌وه. ئه‌و پرۆژه‌یه له‌سه‌رده‌مى كابینه‌ى پێشوو ده‌ست به كاره‌كانى كراوه.
مه‌ریوان مه‌لا حه‌سه‌ن گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له هه‌ندێك ورده‌كاریى پرۆژه‌كه كرد و گوتى، “پرۆژەكە لە كابینەی پێشوو دەستی پێكرد بوو، تا ئەمڕۆ تەواو بوو كایەوە بەڕووی هاووڵاتیان كرایه‌وه، پرۆژەكە لە لایەن كۆمپانیایەكی خۆماڵی بەڕێوە چووە بە درێژی 22كم ، گوژمەی پێویست بۆ ئەم پڕۆژەیە 84،000،000 هەشتاو چوار ملیۆن دۆلارە لە سێى تشرینی یەكەمی ساڵی 2018 دەست بەكارەكانی كراوە”
دواتر مه‌ریوان مه‌لا حه‌سه‌ن باسى له گرنگى پڕۆژه‌كه كرد وگوتى، “گرنگی رێگاكە هاوکاریی هاتووچۆی هاووڵاتیانه لەنێوان هەولێر- دهۆک، مەبەست لەم پرۆژەیە سودبینینە چونكە ساڵانە سەدان كەس دەبوونە قوربانی رووداوەكانی هاتوچۆ له‌نێوان هه‌ولێر و دهۆك”.
دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی لە ساڵی 2018 دەستپێکردنی پرۆژەی شه‌قامی خێرای نێوان هه‌ولێر- گۆپاڵ، گۆپاڵ – رۆڤیای لە رێگەی دوو سایدی (ئۆتۆبان)ـی هەولێر ـ دهۆک راگەیاند، کارەکانی لە ساڵی 2018 زۆر بەخێرایی دەستیان پێ‌کرد و زووتر لەکاتی دیاریکراو تەواو بوو. ئەمڕۆ لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
زانیارى زیاتر له‌م نووسراوه‌دایه:
