هاوپەیمانی نیشتمانی دانوستان لەگەڵ پەکەکە دەکات

0

ئەسعەد مورادی: تایبەت بە نوچەنێت

ئەندامێکی سەرکردایەتی هاوپەیمانی نیشتمانی تایبەت بۆ نوچەنێت ئاشکرای دەکات، لەگەڵ پەکەکە لە گفتوگۆدان بۆ ئازادکردنی ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیمان، کە لەلایەن ئەوانەوە دەستبەسەر کراوە.

عومەر مەرگەیی، ئەندامی سەرکردایەتی هاوپەیمانی نیشتمانی، لەبارەی دیارنەمانی ئەندامێکی سەرکردایەتی ئەو حزبە تایبەت بە نوچەنێت دەڵێت، لە دوای دیارنەمانی ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیمان بەدواداچوونمان کرد و بۆشمان روونبووەتەوە کە لە لای پەکەکەیە و دەستبەسەر کراوە.

عومەر مەرگەیی نایشارێتەوە، کە لە گفتوگۆدان لەگەڵ هەندێک کەسایەتی بۆ ئەوەی بزانرێ هۆکاری دەستبەسەرکردنی مامۆستا محەمەد چییە و ئازادی بکەن.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی هاوپەیمانی دەشڵێت، لەسەر بانگهێشتی خودی پەکەکە مامۆستا محەممەد بە تەنیا و بە سەیارەی خۆی سەردانی ئەو ناوچەیەی کردووە.

محەممەد عەوڵا رەسووڵ ناسراو بە مامۆستا محەممەد گرتکی، ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێکردن و بەرپرسی دەڤەری راپەڕینی هاوپەیمانیی نیشتمانییە و لە کاتژمێر نۆی بەیانی لە رۆژی ١٥-ی مانگ و بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆی لەماڵ دەرچووە و دواتر پەیوەندی لەگەڵ کەس نەکردووە و نەگەڕاوەتەوە.

محەممەد عەوڵا رەسووڵ ناسراو بە مامۆستا محەممەد گرتکی
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com